١- لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ جۆناثان بیل نێردەی پێشوی تایبەتی بەریتانی لە هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی لە لیبیا بە نوێنەرایەتی دەزگای استخباراتی نهێنی بەریتانی (M16) لەگەڵ ابو محمد الجولانی فەرماندەی سەربازی بەرەی تەحریری شام لە شاری ئەدلیب کۆبۆتەوە و گفتوگۆی چروپڕی نهینیان ئەنجاوە و گەیشتونەتە لێک تێگەیشتن کە دژایەتی ئەمەریکا و بەریتانیا نەکەن و لەبەرامبەردا بەری تەحریری شام نەخرێتە لیستی رەشی تیرۆرە .
٢- لە بەرواری ٢٥ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢١ یشدا تیم لیندر کینج نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە یەمەن لە لێدوانێکدا ئەڵێ ؛( ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا دان بە وەدادەنێ کە جوڵانەوەی حوسیەکان لایەنێکی شەرعین و ئێمە دان ئەنێین کە ئەوان دەستکەوتی گرنگیان بەدەست هێناوە و هیچ کەسێ ناتوانێ پشتگوێیان بخات و دووریان بخاتەوە لە ململانێکە .
*- ئەوەی ئێستا لە ناوچەکە دەبینرێ و بەتایبەتی لەکەرتی غەزە و سوریا و لوبنان ئەڵقەیەکە لە زنجیرە گەورەکەی جیۆستراتیژی ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا کە زیاتر خۆی لە دوور خستنەوەی پێگەی روسیا لەسوریا و لاواز کردنی میلشیا توندرەوەکانی کەوانی شیعیە لە ناوچەکە و دابین کردنی رێرەێکی ئارام و ئاسایشە بۆ ئەو هەوڵە هاوبەشانەی کە خۆی دەبینێتەوە لە بەستنەوەی کەنداو بە دەریای سپی ناوەڕاست کە لە دوو پرۆژە و رێککەوتنی گەورەی سێ لایەنی و چوار لایەنی نێوان ( ئەمەریکا ، هند ، سعودیە ، اسرائیل ، ئیمارات ، قەتەر ) دا خۆی ئەبینێتەوە ، کە بەشێکیشی بۆ کۆنترۆڵێ بازرگانی پشتێنە و رێگەی ئاوریشمی چینیە .
*- ئارامی و ئاسایشی ناوچە و تەنگژە و رێرەوە ئاویەکانی کەنداو و بەحری عرەبی و دەریای سور و لێوارەکانی رۆژهەڵاتی کێشوەری ئەفریقیا بەدرێژایی دەریای هند بەرەو تەنگژەی مەلەقا و بەحری باشوری چین لە دەریای هێمندا زنجیرەیەکی لێکبەستراو و دانەبڕاو و تەواوکەری یەکترە لە جیۆستراتیژی ئەمەریکادا کە تان و پۆکەی لە دوای کۆتایی جەنگی دووەمی جیهانیەوە دارێژراوە و قۆناغ بەقۆناغ جێ بەجێ دەکرێ .
*- ئەوەی کەدەبێ بزانرێ روانگەی دەوڵەتانی سەرمایەداری و پیشەسازیەگەورەکانە بەتایبەتی ئەمەریکا سەبارەت بە نەتەوە و گەلانی ناوچەکە کە جگە لە کاڵاو سەرزەمینێکی مادی وەبەرهێنان و کەرەستە خاوەکانی بەهەمهێنان و بازارێک بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی چ شتێکی تر نین ، گەلان و خاک و وڵاتانی ناوچەکە لە روانگەی ئەمەریکاوە وەک جگە لە بابەتێکی ئابوری و رەهەندێکی بەرژەوەندی پرۆژە گەورەکەی ماشێنی پیشەسازی بەرهەمهێنانی ئەمەریکی شتێکی تر نین ..
*- ئێمە ئەبێ لەم خاڵەوە سەیری پەیوەندی و پێگەی خۆمان و رۆڵ و کاریگەری و گرنگی خۆمان بکەین کە لە ئاستێکی ئەو ستراتیژ و بەرژەوەندیانەی ئەمەریکا و چەند ئێمە دەکەوینە نێو چوارچێوەی بەرژەوەندیە ئابوریە پیشەسازیە گەورەکەی ئەمەریکاوە ...