هەرێم نیوز
عه‌تا محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیارى كۆمسیۆنى فریاگوزارى مرۆیى له چه‌مچه‌ماڵ له‌سه‌ر رووداوى شه‌ڕه ته‌قه‌ى ئه‌مڕۆى چه‌مچه‌ماڵ روونكردنه‌وه ده‌دات و ئاشكراى ده‌كات سێ كارمه‌ندى ئاسایش بریندارن و ئه‌وه‌ى ته‌قه‌شیان كردووه پێشمه‌رگه‌ى به‌رپرسێكن. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه كه ئه‌و كاره له كاتێكدا بووه كه رێكخراوى بارزانى خه‌ریكى كارى خێرخوازى بووه، بۆیه ده‌ڵێ، "نه‌بووایه هه‌وڵى تێكدانى كارى خێرخوازى ئه‌و رێكخراوه بدرێت كه چه‌ند رۆژێكه لێره ئیش ده‌كه‌ن".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى عه‌تا محه‌مه‌د باسى له‌وه كرد، له كاتێكدا كه رێكخراوى بارزانى نه‌مر خه‌ریكى دابه‌شكردنى خۆراك و پێداویستى بووه، كه‌سێك ویستوویه‌تى نۆره‌بڕى بكات و چه‌ند جارێك سه‌ره‌كه تێك بدات.
ئه‌و روونى ده‌كاته‌وه ئه‌و كاته‌ى كه رێكخراوه‌كه خه‌ریكى كارى خێرخوازى بووه كارمه‌ندێكى ئاسایشیان به بێ چه‌ك له‌گه‌ڵ بووه له دووره‌وه‌یش چه‌ند كارمه‌ندێكى تر هه‌بوون. عه‌تا محه‌مه‌د ده‌ڵێت، "به گوته‌ى كاك كارزان و كاك رێبوار نوێنه‌رانى رێكخراوى بارزانى نه‌مر ئه‌و كه‌سه هاتووه وییستوویهتى سهرهبڕى بكات، بۆیه له‌گه‌ڵ كارمه‌ندى ئاسایش به‌شه‌ڕ هاتووه و لێى داوه".
ئینجا ئاسایشه‌كان ویستوویانه دوورى بخه‌نه‌وه و كه‌چى چه‌ند كه‌سێكى تر كه نزیكى ئه‌و كه‌سه بوون، ته‌قه‌یان له ئاسایشه‌كان كردووه و بۆیه سێ كه‌س بریندارن كه برینى یه‌كێكیان سه‌خته و دووه‌كه‌ى تر برینه‌كه‌یان سووكه.
ئاماکەی بەوەشدا، " ئه‌و كه‌سانه‌ى ته‌قه‌یان كردووه پێشمه‌رگه‌ن له‌لاى عه‌بدوڵاى كوێخا موباره‌ك، به داخه‌وه نه‌ده‌بوو له كاتى به هاناوه‌چوونى لێقه‌وماوان ئه‌و كاره بكرێت، به داخه‌وه نه‌كرا هه‌وڵى رێكخراوى بارزانى تێك بدرێت كه چه‌ند رۆژێكه لێره ئیش ده‌كه‌ن".