دواین هەواڵ

بیرۆکەی نیشتیمانی جێگرەوە (الوطن البديل) چیە؟

‌عەلی حەمە

13/02/2024

غەزاویەکان ؛  مەترسیە گەورەکەی سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئیسرائیلن  .

کەرتی غەزە ؛ پارچە خاکێکی نیمچە لاکێشەیی رووبەری ٣٦٥ کم دووجایە ، لە باکور و رۆژ هەڵات بە اسرئیل دەورە دراوە و بە باری پانیەکەی بەدرێژایی ٤٠ کم کەوتۆتە سەر دەریای سپی ناوەراست و لەژێر چاودێری وردی هێزە دەریاییە  سەربازی و هەواڵگریەکانی اسرائیل دایە ، لە باشوریشەوە بەپانی ( ٨ – ١٠ ) کم کەوتۆتە سەر سنوری میسر و بە دەروازەی رەفەح ناسراوە کە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی اسرائیل و میسردا بە هاوبەشی بەرێوە دەبرێ .

کەرتی غەزە نزیکەی ٢،٦ دوو ملێۆن و شەش سەد هەزارکەسی تیا دەژی و یەکێکە لەشارە چڕدانیشتوەکانی دنیا و پێگەیەکی بازرگانی گرنگ و لەسنورە ئاویەکانی رێژەیەکی زۆری غازی هەیە ، بۆیە کەرتی غەزە چ وەک هەڵکەوتە جوگرافیەکەی لەسەر دەریای سپی و چ دۆزینەوەی غاز لە سنورە ئاویەکانی گرنگیەکی ئابووری گەورەی بۆ دروست دەکات .

کەرتی غەزە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ بەتەواوی لەژێر دەستی "  حركة المقاومة الفلسطينية " (حماس) یە  یەکێکە لەو پرسە ئاڵۆزو گرنگانەی کە سەرئێشەی بەردەوامی بۆ سەرانی بریاربەدەستی اسرائیلی دروست کردوە .

اسرائیلیەکان هەمیشە هەوڵیان داوە جگە لە چاندنی تۆی دووبەرەکی و ئاژاوە لە نێوان گروپە بەرهەڵستکارە فەلەستینیەکاندا ، دەستەی حەماس و جیهادی ئیسلامی وەک توندرەوترین گروپ و دەستەیەکی خوێنڕێژی درندە نیشانی جیهانی دەروە بدەن و ئەو دەستە توند رەوانە لە کۆی بەرەی بەرهەڵستکاری فەلەستینی داببرن و بیانخەنە دەرەوەی بازنەی رەوایەتی پێدان و بەرەی بەرەهەڵستکاری فەلەستینی .

دوای پەلاماری حەماس لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣  بۆسەر بەشێک  لە کۆمەڵگە نیشتەجێکان و دەزگاو دامەزراوە ئەمنی و بنەکانی پۆلیسی اسرائیل لەناو چەکەدا ، جگە لە زیانی گیانی و بە دیلکردنی نزیکەی ٢٤٥ کەس ، گورزێکی گورچکبڕ و کاڵکردنەوەی ئەو تەلیسمە گەورەیەش بوو کە ساڵەهای ساڵ بوو هەڵیان چنی بوو لەوەی کە هیچ هێزو گروپێک ناتوانێ لە بازنەی هەواڵگری و قوبەی بەرگری  ئاسنینی هێزەکانی اسرائیل تێ بپەڕێت !

دوای تئپەر بوونی زیاتر لەسێ مانگ لە هێرش و پەلامارەکانی اسرائیل بۆسەر کەرتی غەزە نزیکەی دوو لە سێ بەشی کەرتی غەزەی لە باکورو ناوەراستدا کۆنترۆڵ کردوە و لە ئێستادا لە خۆ ئامادە کردن دایە کە هێرشی زەمینی بۆسەر دواین مۆڵگەی هێزەکانی حەماس کە بەشی باشوری کەرتی غەزەیەو بە ناوچەی رەفەح بەناوبانگە بکات و ئەو ناوچە گەورە پڕ لە ئاوارە و نزیکەی ١،٤ ملێۆنێک و چوارسەد هەزار هاوڵاتی تێدایە بکاتە دوا ئامانجی هێزەکانی کە لەوانەیە ببێتە هۆی کارەساتێکی جەرگبری کەم وێنە لە کۆمەڵکوژیدا لەم سەدەیەدا .

هەر چەندە وڵاتانی ئەوروپاو تەنانەت ئەمەریکا و بەریتانیاو فەرەنساش کە زۆربەی دەوڵەتی هاوکار و دۆستی اسرائیلن ئەم هەنگاوەی اسرسئیلیان پێ باس نیە و اسرائیلیان لە ئەنجامە کۆمەلکوژی و مەرگەساتی گەورەی هاوڵاتیانی شارستانێ ئاگادار کردۆتەوە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژووری ئۆپەراسێۆنە سەربازیەکانی اسرائیل گڵۆپی سەزیان بۆ سوپا هەڵکردوە لە ئەنجامدانی هێرشی زەمینی و گەتنی دوامۆڵگەی هێزەکانی حەماس وەک ئەوەی خۆیان باسی دەکەن .

اسرائیل پاکتاوکردنی کەرتی غەزە بەبەشێک لە ستراتیجی سەربازی و ئەمنی خۆی دەزانێ و دەیەوێت ئەو ناوچەیە کە گرنگی ستراتیژی ئەمنی و سەربازی و ئابووری و بازرگانی و پێگەیەکی ئاوی و جیپۆلتیکی هەیە لە ژێر دەسەڵاتی عەرەب و فەلەستینیەکان دەربهێنێت و بیخاتە سەر نەخشەی اسرائیل و لە دوارۆژیسدا کێشە بۆ پرۆژە ئاویە گەورەکەی ( کەناڵی غوریۆن ) کە رێرەوێکی ئاوی گرنگ دەبێت و دەریای سپی ناوەراست دەبەستێتەوە بە ئاوەکانی دەریای سوورەوە ، دروست نەکات .

ئەم پلانە ماوەیەکی زۆر پێش ئێستاو لەساڵی ٢٠١٠ لەلایەن راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ( راگور ایلاند ) پێشنیار کراوە ئەویش دۆزینەوەی خاک یا نیشتیمانێکی جێگرەوەیە ( الوطن البديل ) بۆ دانیشتوانی کەرتی غەزە .

کاتی خۆی وڵاتی میسر و سەرکردەکانی حەماس و اسرائیل باسی ئەم پلانەیان کردوە و حەماس و سەرکردەکانی ئیخوانی میسر تاوتوێی ئەم بابەتەیان کردوە بەڵام لەسەر ئەنجامی کۆتایی نەگەیشتونەتە هیچ رێککەوتنێک .!

 ناوەرۆکی پلانی " نیشتیمانی جێگرەوە " کەلەلایەن اسرائیلەوە وەک چارەسەرێکی کۆتایی بۆ کێشەی فەلەستین و اسرائیل پێشنیار کراوە ئەوەیە کە ؛

هەموو دانیشتوانی کەرتی غەزە بە جۆرێک لە جۆرەکان بگوازرێنەوە بۆ ناوچەی العریش لە باشوری غەزە و باکوری رۆژهەڵاتی خاکی سینای میسر و لەسەر پارچە زەویەکی رووبەر  ٧٢٠ کیلۆمەتر کە دوو ئەوەندەی رووبەری خاکی کەرتی غەزەیە نیشتەجێ بکرێن و لەلایەن بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریکاوە ئاوەدان بکرێتەوە و هەرچی پێداویستی سەردەم و شارستانیە بۆی دابین لەگەڵ دروستکردنی بەندەرێکی ئاوی گرنگی بازرگانی لەسەر لێوارە ئاویەکانی دەریای سپی ناوەڕاست بۆ ئەو نیشتیمانە تازەیەی دانیشتوانی کەرتی غەزە .!

لەبری ئەو پارچە زەویەی وڵاتی میسر کە پرۆژەی نیشتیمانی جێگرەوەی لەسەر دروست دەکرێ بۆ خەلکی کەرتی غەزە ، وڵاتی اسرائیل هەمان رئژەی روبەر کە ٧٢٠ کیلۆمەتر دووجایە لە بیابانی نەقەب لە باشوری سینا  کەلەژێر دەستی اسرائیل دایە بدات بە دەوڵەتی میسر.

ئەم پێشنیارە وەک چارەسەرێکی هەمیشەیی و دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی ئەژمار کراوە و سنورەکانی دەبن بە سنووری فەرمی و کۆتایی بە کێشە و ململاێی مێژوویی و خوێناوی نێوان عەرەب – اسرائیل و اسرائیل – فەلەستین دێنێت و وەک دوو دەوڵەتی جیاو سەربەخۆ لە نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەنجومەنی ئاسایسی نێودەوڵەتی و کۆڕی نێودەوڵەتی دانی پیائەنرێت و بەشێوەیەکی یاسایی و فەرمی ئەناسێنرێت .

ئەم نەخشەیە لە ئێستادا لەلایەن حکومەتی میسر و دەسەڵاتی فەلەستینی و حەماسەوە بەتوندی رەتکراوەتەوە ونایەنەوێت لەم بارودۆخەدا بچنە ژێر باری پێشنیارێکی ئاواوە ، بەڵام ئەم بابەتە وەک چارەسەرێکی مام ناوەند بەشێوەیەکی گشتی بۆ بنەبڕکردنی ئەم ململانێ خوێناوی و وێرانکەرە هێشتا گرنگی خۆی لەدەست نەداوە و وەک کارێکی ئەستەم و مەحاڵ لە پرۆسەی سیاسی ناچەکەدا نەکراوەتە دەروەی بازنە گشتیەکەی پێشنیارو بیرۆکەکانی جارەسەری ئەم پرسە گرنگە مێژووییەوە .

دەشێ بەشێکی زۆری فشار و پەلامارو جەختکردنەوەکانی اسرائیل سەبارەت بە هێرش و داگیرکردنی رەفەح بەشێک بێ لە سەپاندن و بیرخستنەوەی ئەم پلانە و بیرۆکەی دامەزراندنی نیشتیمانێکی جێگرەوە بۆ هاوڵاتیانی کەرتی غەزە ، چونکە ئەوەی بەلای اسرائیلەکانەوە زۆر گرنگ و جێگەی سازش نیە ، دوور خستنەوەی حەماسە لە پرۆسەی سیاسی ناوچەکە و پەراوێز خستنیەتی لەهەر پرۆسەیەکی تری داهاتوودا ، بۆیە بەرای زۆرێک لە بیرمەند و سیاسەتمەداران اسرائیل ئەم دەرفەتە لە دەست خۆی نادات و بێ دەست کەوتی سیاسی گەورە لەم پرۆسەیەدا ناکشێتەوە ..

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP