مارك ساڤایا نوینەری تایبەتی ترەمپ لە عێراق ھەرەشە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی دەكات كە نابێت بەدەر لە سوودانی كەسێكی تر ببیتە سەرۆكو ەزێران. ھەرچەندە سڤایا ناوی سوودانی نەھێناوە بەلام لە تویتەكەی كە 11 دیسمەبەر 2025 بەلاوی كردووە زۆر بە ئاشكرا دەتوانین ئەوە ببینین. ساڤایا لە توێتەكەیدا دەڵێیت لە دوای 23 ساڵ عێراق لە بەردەوام كات و ساتێكی زۆر گرنگ و یەكلاكەرەوەدایە . ئێستا عێراق لەبەردەم قوناغیكی میژوویدا بۆ ئەوەی دووبارە دامەزراوەكانی خۆی بەھێز بكات.
ساڤایا ئاماژە بەوە دەكات كە ھیچ ولاتێك سەركەوتوو نابێت ئەگەر لەو ولاتەدا گروپە چەكدارەكان ململانێ لە گەڵ دەۆلەت و دامەزراوەكانی بكات و ھەۆل بدات پێگە و دەسەلاتی لاواز بكات.
بەتایبەت ئەم سیاسەتە لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە پێگەی عێراق لەسەر ئاستی جیھان لاواز كردووە، ئابووریەكەی توشی قەیران كردووە و بووتە ھۆكاری ئەوەی عێراق نەتوانێت بەرگیری لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانی بكات
مارك ساڤایا بە ئاشكرا دەڵێت لەم سێ سالەی رابردوودا عێراق پیشانیداوە داوە كە دەكرێت ئەو ولاتە سەقامگیر بێت. ئەگەر بەشێویەكی ریالیستانە سیاسەت بكات سیاسەتی ھاوسەنگی لە پەیوەندییەكانیدا پراكتیزە بكات. ھەۆلبدات خۆی لە شەر و قەیرانەكانی ناوچەكە بەدوور بگرێت و تەنیا فوكسەكەی لەسەر بەرژوەندیەییەكانی ولاتەكەی بێت. بێگومان ئەم سیاسەتە نابێت ھیچ كێشەیەكی بۆی درووست بكرێت. لەم پەرەگرافەدا ساڤایا زۆر بە روونی باسی ئەوەی دەكات كە ئەو سێ سالەی سوودانی لە دەسەلات بووە توانییەتی سیاسەتێكی ریالیستانە پراكتیزە بكات و عێراق لە قەیرانەكانی ناوچەكە بە دروو بگرێت. بوویە نابێت كەسێك ببێتە سەرۆكوەزێران كە پیێچەوانەی ئەم سیاسەتە پراكتیزە بكات. لێرەدا ئەمریكا بە ناراستەوخو ھەرەشە لە ئێران، گروپە چەكدارەكان و چوارچێوەی ھەماھەنگی دەكات كە نابێت بیر لە بەدیلێكی تر بەدەر لە سوودانی بكەنەوە.
مارك ساڤایا دەڵێت لەو ماوەیەی كە لە پێشمانە ئەو بەریارانەی كە لە عێراق دەدرێت دیاری دەكات ئایا عێراق بەرەو ئەوە دەچیت بتوانێت سیادە و سەروەری خۆی بپارێزێت یان دووبارە بەرەو دابەشبوون دەچێت و پێگەكەی لاواز دەبێت. بیگومان دیسان لە مەیشدا ساڤایا بە ناراستەوخو ھوشتاری دەداتە لایەنە شیعەكان كە ئێوە دوو رێگەتان لەبەردەمدایە یان كەسێك دەبێتە سەرۆكوەزێران كە عێراق بەھیز دەكات كە ئەویش ئەو كەسەیە دەبێت بە دلی ئەمریكا بێت. یانیش كەسێك دەكەن سەرۆكوەزێران كە لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە دیاری دەكرێت و دووبارە عێراق بەرەو قەیران و دابەش بوون دەبات.
ساڤایا دەڵێت هەڵبژاردنی بریاری عاقڵانە و ڕەیالیستی سیگنالی گرنگ دەداتە ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، کە عێراق مەبەستێتی بەرەو سەقامگیر بوون بچێت و لەلایەن دۆڵەتانی ناوچەکەوە رێز بگرێت. بە پێچەوانەوە، ئەگەر بریارێكی ھەلە بدرێت، عێراق بەرەو دارمانی ئابووری دەچێت و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە تووشی گوشەگیری دەبێت. بێگومان ئەمە واتە عێراق و شیعەکان تەنیا دوو بژاردەیان هەیە:
یان کەسێک دەبێت بە سەرۆکوەزیران كە بە دڵی ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێت، کە ئەو كات دەتوانێت عێراق سەقامگیری بكات و پێگەكەی بەهێز بكات و لەلایەن دەۆلەتانی ناوچەكەوە رێزی لێدەگێرێت.
یان گروپە چەکدارانی سەر بە ئێران سەرۆکوەزیر دیاری دەکەن، ئەوكات عێراق تووشی دارمانی ئابووری دەبێت و لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە گوشەگیر دەبێت. لێرەدا سڤایا بەناراستەوخۆ هەڕەشەی سەپاندنی گومارووی ئابووری بەسەر عێراقدا دەکات ئەگەر سەرۆكوەزێران لەلایە ئێران و ھاوپەیمانەكانی دیاری بكرێت.