ئەمساڵ 46 ساڵ بە سەر کۆچى دوایی مستەفا بارزانى ،رابەرى ڕۆحى و کارێزمایی کوردوکوردستان گوزەر دەکات ، خەباتى بێ وچان و پڕسەختى و خۆڕاگرى بارزانى تەنها بۆ بەشێکى کوردستان نەبوو ، بەڵکو لە پێناو ئازادى و سەربەستى و چەسپاندنى مافى زەوتکراویی هەر چوار پارچەى کوردستان بوو .
بەهەڵوەستەکردن لە سەر رابەرایەتى و کەسایەتی کارێزماى مستەفا بازرانى ، دەبینن کە بیروباوەرێکى پتەو بە دۆزى رەواى گەل و نیشتیمانەکەى توانایەکى بەهێز لە رووى سیاسى و ئیدارى و کۆمەڵایەتى و دروستکردنى بیروباوەرى کوردپەوەرى و نیشتیمانپەوەرى ، توانى نەک تەنها کورد لە ژێڕ یەک ڕەشماڵدا ، بەڵکو هەموو پێکهاتە و ئایین و ئایینزاکان کۆ بکاتەوە .
مستەفا بارزانى ، رابەرى بزاڤى رزگاریخوازى گەلى کوردستان ، بیروباوەرى کوردانە و نیشتیمانپەوەرانە کە سەرچاوەکەى ڕێبازى بارزانییە ، توانی لە ماوەیەکى کورتدا ، شوێنى خۆى لە ناو هەست و بیروباورى گەلى کورد جێى بکاتەوە ، بەشێوەیەک کورد لە سەر ئاستى هەر چوار پارچەى کوردستان روویان لەو قوتابخانە وڕێبازە پیرۆزە دەکرد، هەر ئەوەش بوو وایکرد کە دوژمنان و نەیارانى کوردستان سەرەڕاى پیلانگێرى و گەلەکۆمەکییە قورسەکان بەرامبەر بە کوردوکوردستان بە رابەرایەتى بارزانى ، خەونەکانیان شکست خواردوو بێت .
مستەفا بارزانى، کەسایەتى وسەرکردەیەکى نەپەوەیی ونیشتیمانپەوەر بوو ، هەرگیز جیاوازى لە نێوان خۆى و پێشمەرگەکانى نەدەکرد و شان بە شانى پێشمەرگە و تێکۆشەران لە سەر سەنگەرى خەباتدا تێدەکۆشا ، ئامانج و ستراتیژى سەرەکى خزمەتکردنى نەتەوە و نیشتیمانەکەى بوو .
ئەو ئامانج و ستراتیژیانەى کە مستەفا بارزانى لە ماوەى شەش دەیە خەباتى بێ وچانى بۆ ئەنجامدا کە لەم چەند خاڵە ئاماژە پێدەکەین :
یەکەم ،، خەبات لە لە پێناو نەهێشتنى ستەمکارى و پاشگوێ خستنى گەلى کوردستان ، باوەرى تەواوى بە دامەزراندنى حکوومەتێکى دیموکرات و هەڵبژاردن و وەک مافێکى سروشتى بۆ گەلەکەى .
دووەم ،،خەباتى شۆڕشگێرى و چەکدارى مستەفا بارزانى ، تەنها لە پێناو خزمەتى دۆزى رەواى کورد بوو لە سەر ئاستى هەر چوارپارچەى کوردستان ،لە ژێر هیچ فشارێکى نێودەوڵەتى سەرى بۆ هیچ دوژمن و داگیرکەرێک نەچەماندووە وهەمیشە لە پێناو سەربەستى کوردکوردستان ئامانج هەر باج و قوربانیدانێک و گیانفیداییەک بووە .
سێیەم ،، مێژووى خەباتى نەتەوەیی کورد وکوردستان بە بێ ئاماژە دان بە بارزان و ڕێبازى بارزانى و خەباتى مستەفا بارزانى ، مێژووییەکى ناتەواو بوو ، چونکە سەرچاوەى کوردایەتى و ئاڵاهەڵگرى براڤى ڕزگاریخوازى کورد بووە .
چوارەم،، ستراتیژ و دروشمى خەباتى مستەفا بارزانى ، رژدبووە لە سەر بەدەستهێنانى مافەرەواکانى گەلى کورد بەڕێگەى ئاشتى و دیموکراسى و هەمیشە بەکلیلى چارەسەرى زانیووە ، هەر ئەوەش بوو کە وایکرد بۆ یەکەمینجار عێراق ناچار بکات ، دان بە مافى کورد و ئۆتۆنۆمى مسۆگەر بکات ، بەغدا ناچار بکات ڕێز لە مافى گەلى کورد و گشت پێکهاتە نەتەوەیی وئایینزاکانى بگرێت .
پێنجەم ،،مستەفا بارزانى ، هیواى نەتەوە و نیشتیمان و جوگرافیاییەک بوو کە دوور لە ویستى خۆى دابەش و دەوڵاتانى دیکەوە لێکنرابوو ، هەر ئەوەش بوو شۆڕشى بەرپاکرد بۆ گەڕاندنەوەى مافەزەوتکراوەکان و لە پێناو بەرژوەندییە باڵاکانى گەل ونیشتیمان .
بۆیە، مستەفا بارزانى، خاوەن کەسایەتییەکى بەهێز و کارێزما بوو ، ڕێزى تەواوی لە هەموو پێکهاتە و ئاینن و ئایینزاکان دەگرت و تەبایی و خۆشەویستى لە نێوانیان دروست دەکرد ،ئەویش لە پێناو ئایندەى دۆزى رەواى کوردوکوردستان ، بارزانى، تەنها سەرکردەیەکى شۆڕشگیر نەبوو ، بەڵکو بە دروستکردنى مێژوویی پڕ لە سەروەرى و خەسڵەتى مرۆڤایەتى جوان و پەروەردە ، توانى شکۆى کوردوکوردستان بەرز ڕاگرت .، پێوستە لە سەر ئێمەى کورد، هەمیشە پابەندى ئەم ڕێبازە پیرۆزە بین ، چونکە خەباتى بارزانیی لە پێناو بەدیهێنانى مافەکانى گەلى کورد بوو، ئەو دەستکەوتانەى کە بەدى هاتوون ، بەرهەمى خەباتى بارزانیی و زیاتر لە نیو سەدە کۆڵنەدان و قوربانیدانە.