ئه‌وه‌ی مايه‌ی سه‌رنجدانه، به‌تایبه‌تی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، دیارده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی ماوه‌به‌سه‌رچووه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڕاده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر كۆنتڕۆڵ نه‌كرێت، زیانێكی بێ ئه‌ندازه له هاووڵاتییانی هه‌رێم ده‌دات جگه له زیانه ماددییه‌كه‌ی، زیانی ته‌ندروستی یه‌كجار گه‌وره‌ش له ته‌ندروستی هاووڵاتییان ده‌دات كه ئه‌گه‌ر ئه‌م دیارده‌یه سنوورێكی بۆ دانه‌نرێت و سزای توندی بۆ گه‌ڵاڵه نه‌كرێت، ئه‌وا ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه بۆ چه‌ندین ساڵه ئه‌م دیارده ترسناكه له بره‌ودایه و به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت و له داهاتوودا كاره‌ساتی گه‌وره ده‌خولقێنێت.
بفه‌رموون هه‌ر له‌م ماوه‌یه‌دا له سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر20 تۆن كه‌لوپه‌لی ماوه به‌سه‌رچوودا گیراوه. له دهۆكیش 4 تۆن و له هه‌ولێر 7 تۆن و له ناوه‌ندی قه‌زای سۆران 14 تۆن، ئه‌م كه‌لوپه‌لانه زۆربه‌یان مه‌وادی خۆراكین كه ترسناكترینیانه و ده‌كرێن به قورگی هاووڵاتیی هه‌ژار و نه‌داردا. به واتایه‌كی تر به هه‌زاران كیلۆ خۆراكی ماوه به‌سه‌رچوو له‌م مانگه پیرۆزه‌دا به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا ساغ ده‌كرێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌میشه له‌سه‌ر هێڵن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌له ترسناك و بێكه‌ڵكانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ بنه‌بڕكردنی ئه‌و دیارده‌یه، پێویستی به ئیجرائاتی زیاتر و چاودێری وردتر هه‌یه، چونكه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه چۆن داخلی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن و به‌سه‌ر خاڵه سنوورییه‌كاندا تێده‌په‌ڕن و خۆیان ده‌گه‌یێننه بازاڕه‌كانی هه‌رێم؟ ئایا ئه‌م هه‌موو كه‌لوپه‌لانه كه به هه‌زاران كیلۆن چۆن وا به ئاسانی ده‌گه‌نه بازاڕه‌كان؟ به‌و هه‌موو بازگانه‌دا تێده‌په‌ڕن؟ ئه‌مه به‌ڕاستی جێی پرسیاره و لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر جددی ده‌وێت و چۆن تا نه‌گه‌نه بازاڕه‌كانی هه‌رێم و ده‌ستی خه‌ڵكی، ده‌ستی به‌سه‌ردا ناگیرێت. ئه‌مه جێی پرسیارێكی گه‌وره‌یه، چونكه ڕه‌نگه ئه‌و فرۆشیاره‌ی ئه‌و كه‌ل و په‌لانه ساغ ده‌كاته‌وه بڵێ ئه‌و خۆی هاورده‌كار نه‌بووه و نه‌یزانیوه كاڵایه‌كی یاساغه و ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده خوێنده‌واریشیان نه‌بێت كه له مه‌سه‌له‌ی كاتی به‌سه‌رچوونی كاڵا تێبگه‌ن، چونكه زۆربه‌ی به زمانی بیانی و لاتینی له‌سه‌ری ده‌نووسرێت هه‌رچه‌ند پاساوێكی زۆر لاوازیشه.
بۆیه ئه‌وه ده‌بێ كاری ده‌سه‌ڵاتدارانی حكوومه‌تی هه‌رێم بێت كه نه‌هێڵن هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مۆڵه‌ت به كه‌ل و په‌لی ماوه به‌سه‌رچوو له سنووره‌كان و به هیچ جۆرێك ده‌ربازبێت و گه‌ر كراش ئه‌وا سزای قوڕسی كه‌مه‌رشكێن بۆ سه‌رپێچیكاران دابنرێ. ده‌نا ئه‌و دیارده ترسناكه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێ و هه‌زاران هاووڵاتی ده‌خاته نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێم و مه‌ترسیشه بۆ سه‌ر گیان و گیرفان و ته‌ندروستییان كه حكوومه‌ت خۆشی ناچار ده‌بێ له‌مه‌ودوا له نه‌خۆشخانه‌كاندا چاره‌سه‌ریان بۆ په‌یدابكات.