دواین هەواڵ

نێچیرڤان بارزانى ، کاریگەر وبەهێز لە ناوخۆ و دەرەوە

‌رێبوار حەمەلاو شوانی

6 کاتژمێر پێش ئێستا

هەرێمى کوردستان لە ناو چەقى ململانێ و گۆڕانکارى و رووداوەکانى ناوچەکەدا ، وەک کاراکتەرێکى نادەوڵەتی بە سەرجەم پێکهاتەکانیییەوە، وەک قەوارەیەکى دەستوورى ویاسایی  و سەقامگیر و شوێنى پێکەوەژیان ، بەهۆى ئەو دیپلۆماسییەت و سیاسەت و هێزە نەرمەى کە لە سەر ئاستى ناوخۆیی و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ودونیا دا پیادەى دەکات ، توانیوێتى کاریگەرى مەزن دروست بکات، بەتایبەتى ڕێزدار نێچیرڤان بارزانى و دامەزراوەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان ، بووەتە شوێنى سەردان و راوێژى سەرۆک و سەرکردەکانى ناوچەکە و جیهان ، لە هەمانکاتیشدا ڕەشماڵێک بۆ کۆکەرەوەى هەموو پێکهاتەکان بە ئاڕاستەى تەبایی  و یەکتر قبووڵکردن .

سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، نێچیرڤان بارزانى ، خاوەن ئەزموونێکى دەوڵەمەندە لە رووى سیاسى ودەوڵەتدارى و دیپلۆماسییەوە ، کە وەک کاراکتەرێکى بەهێز توانیوێتى پێگەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان ، بەمەبەستى داکۆکیکردن لە دۆزى کورد و پارێزگاریکردن لە قەوارە و مافەرەواکىن گەلى کورد لە دەرەوە و ئینجا لە بوارى تەبایی نێوخۆیی و یەکریزى کوردستانى بەگەر بخات ، کە ئەوەش خۆى لە خۆیدا ڕەگەزێکى بەهێزە بۆ قەوارەى هەرێمى کوردستان بەرەوى دونیایی دەرەوە دا ، نێچیرڤان بارزانى، هەمیشە تەبایی و سازانى سیاسى ناوخۆیی هێزولایەنەکان بە کلیلى سەرکەوتنى هەرێمى کوردستان لە سەر ئاستى عێراق و ناوچەکە دەزانێ ، بەتایبەتى لە دۆخى ئێستاى گۆرانکارىییەکانى ناوچەکە دا ، هێزوکلیلى دەسەقامگیریی هەرێمى کوردستان دەبینى ، پێیوایە ، دەبێ هەمووان  پێکەوە بۆ یەک ئامانج کار بکەن ئەویش بەرژوەندییە باڵاکانى گەل و نیشتیمانە کە لە سەروى هەموو بابەتێکى ترەوە .

ئەمەش ئاماژەیە ، بە تێڕوانین و بیرکردنەوەى قوڵیان بۆ دۆزى رەواى کوردوکوردستان , بەتایبەتى کە لەم چەند ساڵەى دواییدا ، هوڵەکانى ڕێزدار نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ، هەوڵە دیپلۆماسییەکان لە پێناو تێکشکاندنى بەستەڵەکەکانى نێوان حکوومەتى کوردستان و حکوومەتى فیدڕاڵى عێراق و لەپێناو بەهێزکردنى سەنگ و پێگەى هەرێمى کوردستان بوو، چونکە پێیوایە ، بەهێزى هەرێمى کوردستان لە کارى پێکەوەیی و یەکترقبووڵکردن دایە .

هەر ئەوەشە وایکردووە کە چاوى وڵاتانى ناوچەکە و جیهان لە سەر هەرێمى کوردستان بێت ، هەمیشە هەوڵى ئەوە بدەن تا کو ئاستى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەهێزتر بکەن ، ئەوەى وایکردووە کە هەموومان هەنگاوە سیاسى ودیپلۆماسییەکانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە یەک ڕەنگ و بە مۆڵکى خۆیان بزانن، کارى هاوبەشى و بەشداریکردنە کەوادەکات هەمووان خۆیان بە خاوەنى دەستکەوتەکان بزانن ، بۆیە، ئەوەى کە نێچیرڤان بارزانى ، سەرۆکى هەرێم ئامانجێتى بۆ بەرژوەندیی گشتى و پارێزگارى لە قەوارەى هەرێمى کوردستان و کوردستانێکى بەهێز و یەکپارچە و دیموکراسى، متمانەى زیاتر دەبەخشێتە بە هەوڵە دیپلۆماسییەکانى ، لە پێناو تەبایی نێوخۆیی و ئامادەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى هەر رووداو و پێشهاتێکى چاوەروانکراو لە ناوچەکە دا کە دەسکەوتەکان وقەوارەى هەرێمى کوردستان پارێزراو بێت و  لەهەمانکاتیشدا ئەو گۆرانکارىیانە لە بەرژوەندى و قازانجى  گەلى کوردستان دا بشکێتەوە . کە ئەوەش خۆی لە خۆیدا ئاماژەیە ، بەوەى کە کەسایەتى نێچیرڤان بارزانى لە سەر ئاستى ناوخۆیی و دەرەکى چەندە کاریگەر و بەهێزە .

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP