یانزەی ئازار و پەنچاو پێنج ساڵ و بیرەوەریەک لەو رۆژو یادەدا ،
یانزەی ئازاری 1970 ڕۆژێکی مێژووییە،لەمیژووی کوردا،لەمرۆژەدا بۆیەکەم جار داگیرکەری عێراقی دانی نا بەهەندێک لەمافە رەواکانی کوردا ویەکمجار بوولە مێژووی شۆڕشی کوردا، ڕێکەوتنێکی وا لەنێوان شۆڕشی کوردو حکومەتی داگیرکەری ناوەندا واژۆبکرێت، بەداخەوە پاش بەیانی یانزەی ئازار ، ئەو هەموو گیان بەخشین وئەنفال وماڵویرانی وهەڵواسین و بەربەرەکانی وقارەمانەتیەی رۆڵەکانی کورد کردیان کەچی هیچمان بەهیچ نەکرد !!،
ئەوکاتە لە پۆلی دووی ناوەندی بووم ،ماوەیەک بوو چەرپە چڕپ و دەنگی دانوستان و رێکەوتن لەنێوان شۆرش و حوکمەت بەعسدا پەیدابوو بوو،
دەنگەکە زۆر نهینی بوو لای جەماوەرەکە، بۆیە هەندێک کەباس دەکرا ، گاڵتەی پێدەهات،تاشتەکە بوو بەراست، ئەو رۆژە کە بەیانەکە خوێندرایەوە ،خەڵکەکانی سەر بەشۆرش بوون هەرهەمووی رژایە سەرشەقام وخۆشی کردن ،هەلپەڕکێ ،
لە بیرمدێت ئەو رۆژە چەندین رێپێوان کرا،لە لایەن بەرەی سەر بە شۆرشەوە ، مەقەری برادەرانی مەکتەبی سیاسی یان باڵی جەلالی لەناو شآری سلیمانیدا، لە کۆڵانەکەی شەقامی مەولەوی بوو ئەملای عەلوەکۆنەکە بەرامبەر بە مزگەوتی مەولەوی،
ئەو رۆژە ئەمسەرو ئەو سەری ئەو شەقامە واتە لە رووی باخی گشتیەوە لای ماڵی حاجی دەرویش و ماڵی حاجی برایمی چاو شووشەوە گیرابوو، لەوسەریشەوە لەسەر شەقامی مەولەویوە گیرابوو رێگە نەدەدرا کە خۆپیشاندان پییادا تیپەرببێت ،
لەهەموو لایەکەوە هەر خۆپیشاندان و هیتاف کیشان و گردبوونەوە بوو، بەتایبەتی لە بەردەرکی سەرا ،
لە پاش نیوەرۆ خۆپیشاندانێک رێکخرا کە زیاتر قوتابیانی کوردستان تێیدا بەشداربوون،گەرهەڵە نەبم لەبەردەم زانکۆ یان لەنزیکیدا دەستی پێکرد ،بۆیە قوتابیانی زانکۆی سەربەپارتی کە نەتەوەیەکان بوون زیاتر رێکخەری خۆپیشاندانەکە بوون، خۆپیشاندان دەستی پێکردو هاتە خوارەوە بۆ سەر شەقامی قەنات (حەمدی )،ئەوسا ماڵمان لەسەر یان نزیک شەقامی قەنات بوو،
جەماوەرێکی زۆر لە دەوری خۆپیشاندانەکە کۆبووەوەو تادەهات زیاتر دەبوو ، بە شەقامی حەمدیدا هات بۆ لای فولکەی دارا تۆفیق لەوێوە هاتە خوارەوە بۆ لای فولکەکەی کانی ئاسکان و بەرەو باخی گشتی کەوتە ڕێ،لە فولکەی کانیسکان تێپەرین،دوو سێ جیبیی لاندرۆڤەری رەشاش لەسەر دابەسراو پڕ بەخێرای بەشاقەمەکەدا سەرکەوتنە سەرەوە، کە کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی سەربە باڵی مەکتەب سیاسی تێدا بوون بەچەکەوە،ئێمە لەوبەری شەقامەکەو ئەوان لەمبەری شەقام ، جێبەکان بەخێرایکی زۆر ئیستۆپیان گرت و چەکدارەکان دابەزین کە بەشێکی زۆریان کوڕانی ناوشآری سلیمانی بوون و دەمان ناسین، میلی چەکیان هێنایەوەو هەندێک تەقەشیان بەئاسماندا کرد، بۆ ترساندنمان، خەڵکەکە هەندێک بڵاوەیان لێکردو رایان کرد، خۆپیشاندانەکە تەنها بۆ دەربڕینی خۆشیی بوو خەڵکە نەتەوەیەکان، کە ئەو کاتە لەناو پارتیدا بوون، دەیان برد بەڕێوە، یەکێک لەوانەی سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکەی دەکرد ، دەمانچەیەکی پێ بوو ، ئەو کەسەش رەوان شاد، شەهیدی نەمر کاک جەلالی حاجی حسەین بوو، دەمانچەکەی دەرهێناو لە شوێنی خۆی وەستاو هاواری لە خەڵکەکرد، کەس ڕانەکات دوو سێ کەسێکیان هاتن بەرەو ئەمبەر بۆلای خۆپیشاندانەکان، پاش سڵاو کردن وتیان، ئێمەش دڵخۆشین بە رێکەوتنەکە، تکامان وایەو پێمان باشە، بۆ ئەوەی کێشەی نەخوازراو روونەدات، تکایە لامەدەن بۆ بەر مەقەرەکەی ئێمە،بەم شەقامەدا بڕۆنە خوارەوە ، نەکا کارێکی نەخوازراو رووبدات ،
کاک جەلال و ئەوانەی سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکەیان دەکرد وتیان بێگومان ناهێڵین کەس بێتە ئەو کۆڵانەو ئێمەش نامانەویت شتی نەخوازراو رووبدات، لێرەوە تێپەردەبین، بۆ لای باخی گشتی و لەوێوە بەشەقامی مەولەویدا دەرۆینەوە بۆ بەردەرکی سەرا،
ئەمە یەکێک بوو لەو خۆپیشاندانە گەورەیەی یەکەم رۆژی دەرچوونی بەیانی یانزەی ئازار ،ئەو کەسایەتیانەی کە لەو خۆپیشاندانەدا بەشدار بوون، وەک بێتەوە یادم،کاک جەلالی حاجی حسەین وکاک کوردۆ وکاک عومەر شەمەی و کاک فەرهاد عەبدولحەمیدو کە ئەوساکە لەدوورەوە دەمناسین،بێگومان خۆپیشاندانەکە زۆرگەورەبوو جەماوەرێکی زۆر زۆر بوو،تەمەنم زۆر نەبوو خەڵکەکەم هەمووی نەدەناسی بۆیە داوای لێبوردن دەکەم،کەرەنگبێت بەشێکی زۆر لە هاوری و دۆسەتە ئازیزەکانم بەشداربوون تیایدا ، بەڵام وا ئێستا53 ساڵ بەسەریدا تێپەردەبێت،من ئەو بیرە وەریە دەنوسمەوە ، بۆیە بیرم نەماوە کێیتری تێدابوو هیوادارم ئەوانیترکە بەشدا بوون تیایدا ناوەکانیتر بڵێن،یان گەرهەڵەیەکی تیدابێت بۆم راست بکەنەوە ،لەگەڵ ریزو خۆشەویستیمدا
لەبەرەکەیتریش هێندەی بیرم دێت عومەر سام سام و عومەری برای جەمالی عەلی باپیرو کەریمی حەمە حەلی و کاک دەرویش و گەر هەڵەنەبم کاک زێبارو رەوان شاد کاک ریبواری نوری بەگی لە یەکیک لەجێبەکاندا بوون ،
رەوانی کۆچ کردووانی هەردوو بەرەکە شاد و گۆڕیان چراخان یادەوەریەکانیان بەخێر ،
تەمەنی درێژ وتەندروستی بۆ زیندووان