دواین هەواڵ

بەیانی باشی تاران

‌تەنیا کوردی

7 رۆژ پێش ئێستا

دووبارە ھەولێر و تاران، لەسەر سەکۆی ناوچەکەدا، بە کاریگەری سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە خوێندنەوەیەکی دروست و قووڵی مێژوویی، بۆ دۆستایەتییەکی نوێ و کاریگەر، پەیوەندییەکانیان دیزاین کردەوە.

ئەمڕۆ تاران بەیانی باشێکی پڕ لە متمانەی لە ھەولێر کرد، لە ئەنجامی سەردانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران و کۆبوونەوەی لەگەڵ رابەری باڵای ئێران، لاپەڕەیەکی نوێ ھەڵدرایەوە، لەوێدا ئەو رۆژانە دیاریکران کە لەمڕۆدا سەرۆککۆماری ئێران لە ھەولێر بە زمانی کوردی پەیام دەدات و دەڵێت، ھەموو کیشەکان لەگەڵ ھەرێم لەنێودەبەین.

بۆ گەلانی ناوچەکە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە ھەر قۆناغێکی دیپلۆماسییدا وەرەقەیەکی کاریگەری خستووەتە سەر مێز، تێڕوانینی ھاوبەش، بەرژەوەندی ھاوبەش و باوەڕی ھاوبەشی لێ دروستکردووە، ئەمە پێشھاتێکی نوێیە، کە لە خوێندنەوەی سیاسییدا ھەرێمی کوردستان لە قوڵایی شارستانیەتی رۆژھەڵاتی ناوین دا، بە دیپلۆماسیەتێکی نوێ وڵاتانی ناوچەکە دەکاتە دۆست، کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە:
باوەڕی دیالۆگ و دیپلۆماسی…

باوەڕی ھاوچەرخ بۆ لێکتێگەیشتن و دۆستایەتی.

باوەڕی قوڵبوونەوە لە دروستکردنی بەرژەوەندی ھاوبەش و گەشەکردن.

رۆژ لە دوای رۆژ ئەو تێگەیشنە رونتردەکاتەوە بۆ ئەوەی ھەبین پێویستە زیاتر ئەم گوتارە مۆدێرنەی دیپلۆماسیەت باڵاترکەین.

ھەر کاتێک یەکگرتووانە لەنێو ماڵێکدا ھەبین، ئەوا

-قەیران دەشکێ…

-پردی متمانەو ئاشتەوایی زیاتر دەبێ.

-متمانەی نێوان ھەولێر لەگەڵ بەغدا بەھێزتر دەبێ.

- باڵانسی دیپلۆماسی و ھێز لەگەڵ عێراق و ناوچەکەش دەگۆڕێ.

بۆیە سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ھەمیشە دەڵێت، یەکگرتوویی نێو ماڵی کوردستان، بۆ ئەوەی زیاتر ھەبین، پێویستە زیاتر لە دەوری یەکتردا یەکگرتووبین.

بەم شێوەیە دەتوانین لە تاران بە کوردی بدوێین و لە بەغداش بە کوردی لێمان تێبگەن و لە ناوچەکەشدا بە کوردی ھەنگاوی باڵاتر بنێین.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP