هەرێم نیوز
ئاسایشی ههولێر ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەکەن و هەڵگری (ڤیزە کارد) یان (ماستەر کارد)ی بانکین، دەڵێت، کاتی گەشتکردنی هاووڵاتیان، پێویستە ڤیزەکارد یان ماستەرکارد بەناوی خودی گەشتیارەوە بێت، بە پێچەوانەوە کارتە بانکیەکە دەستی بەسەردا دەگیرێت و هاووڵاتیەکەش رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی 1ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشــتیی ئاساییشی هەولێر ڕاگهیاندراوێكی بڵاوكردهوه و تێیدا هاتووه، بەڕێوەبەرایەتیی ئاساییشیی ئابووری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشــتیی ئاساییش ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەکەن و هەڵگری (ڤیزە کارد) یان (ماستەر کارد)ی بانکین:
١- لە کاتی گەشتکردنی هاووڵاتیان، پێویستە ڤیزەکارد یان ماستەرکارد بەناوی خودی گەشتیارەوە بێت، بە پێچەوانەوە کارتە بانکیەکە دەستی بەسەردا دەگیرێت و هاووڵاتیەکەش رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت.
٢- ئەو هاووڵاتیانەی هەڵگری ژمارەیەکی زۆر لە ڤیزەکارد یان ماستەرکاردن بەناوی خەڵکی ترەوە و بەناوی خۆیان نییە، لە کاتی گەشتکردنیان ڤیزەکارد یان ماستەرکاردەکان دەستی بەسەردا دەگیرێت و هەم هەڵگری ئەم جۆرە کارتانەش و هەم ئەو هاووڵاتیانەی کە ڤیزەکارد یان ماستەرکارد بە ناویانە، رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە و کارتە بانکییەکانیش بلۆک دەکرێن.
ههر له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه: "داوا لە هاووڵاتیانی بەرێز دەکەین ئاگاداری بەڵگەنامە تایبەتییەکانییان بن و ڕێگە نەدەن خەڵکی تر بەکاریان بهێنێت بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی و کارتی بانکی، یان کارتەکانییان بدرێتە کەسانی دیکە و مامەڵەی پێ بکرێت، بۆ ئەوەی تووشی لێپێچینەوەی یاسایی نەبنەوە."