دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

هەرێم نیوز

کەشناسێک دەڵێت شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر دەبارێت.

سیروان ساڵح شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی  دەریای ناوەڕاست لە ڕۆژی شەممەوە (بەزۆریش کاتەکانی ئێوارەو شەو) هەندێك کاتی ڕۆژی یەکشەممە بەبڕی جیاواز و ناوبەناو ئەگەری بارانبارین هەیە لە سەرجەم ناوچەکان.

ڕوونیکردەوە، ڕۆژی یەکشەممه بەهۆی کاریگەری تۆپەڵە هەوایەکی ساردی سیبری لە زنجیرە چیا بەرزەکان ئەگەری بەفربارین هەیە، تاوەکو بەرزایی زیاتر له ( 1500) مەتر لەئاستی دەریا.
ئێوارەی یەکشەممە کۆتایی بەشەپۆلەکە دێت.

پێشبینیی بڕی باران و بەفر لە ڕۆژی شەممە و یەکشەممە :

پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەڕین ( 10 - 20 ملم باران ) ناوچە شاخەویەکان بەرزتر لە 1500 مەتر ( 1 تا 5 سم بەفر )
پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سۆران و زاخۆ ( 7  تا 15 ملم باران )  ناوچە شاخاویەکان بەرزتر لە 1800 مەتر ( 3  تا 7 سم بەفر )
پارێزگای هەولێر ( 6 تا 10 ملم باران )

ناوچەکانی باکووری گەرمیان : بناری بەمۆ ، مەیدان ، دەربەندیخان ، قەرەداغ ، تەکییە، شێخ تەویل ، سەنگاو ، قادرکەرەم ،  چەمچەماڵ ( 10  تا 18 ملم )
ناوەڕاستی گەرمیان : قۆرەتوو ، کەلار ، باوەنوور ، ڕزگاری ، باکووری کفری ، داودە ، نەوجول ، دوز ، کەرکوک ( 8  تا 12 ملم )
باشووری گەرمیان: باشووری کفری ، جەبارە ، سلێمانبەگ ، قەرەتەپه ، جەلەولا ، سەعدییه ، خانەقین ( 5 تا 8 ملم )
لە ناوچه سنوریەکانی خۆرهەڵاتی گەرمیان و بناری زنجیرەچیاکانی داڵەهۆ ئەگەرهەیە لە نێوان ( 10 تا 20 ) ملم باران ببارێت، له زنجیرەچیاکانی داڵەهۆ و شاهۆ تاوەکو تازەئاباد ئەگەری نێوان ( 5 تا 25 سانتیمەتر ) بەفربارین هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP