هەرێم نیوز
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە8ی1ی2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت؛ کۆدەبێتەوە.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "تەواوی بڕگەکانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پەیوەندییان بە بابەتی دارایی و پرسی موچە دەبێت کە لەنێویاندا ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتە ڕوو."
هەورامانی ئاماژەی بەوەش کردووە، هەر لەو کۆبوونەوەدا "بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغدا و ڕاپۆرتیک لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پرۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان" تاوتوێ دەکرێت.
کۆبوونەوەکە هاوکات دەبیت لەگەڵ کۆتاییهاتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی 2024 و بەردەوامبوونی ئەو مشتومڕانەی کە دەربارەی مووچەی مناگی 12 هەیە، نە مووچە بە تەواوی نێردراوە نە ئەو پشکەش کە لە بودجەدا بۆ هەرێم دەسنیشانکراوە.