دواین هەواڵ

ڕاپۆرت و چاوپێکەوتن‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

نهێنییەکانی سەردانەکەی شاندی عێراقی بۆ لای ئەحمەد شەرع لە سوریا ئاشکرا دەبێت

هەرێم نیوز

گەشتەکەی حەمید شەتەری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق بۆ سووریا و دیدار لەگەڵ محەمەد جۆلانی و بەرپرسی ئەو ڕێکخراوەیە لە دەزگای هەواڵگری حکومەتی سوریا، ڕەنگدانەوەی بەرفراوانی لە میدیاکاندا هەبوو. بەڵام چی لە پشت پەردەوەیە و تەوەری سەرەکی ئەم سەردانە چی بوو؟

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، ئەم سەفەرە 5 ئامانجی سەرەکی و یەک ئامانجی تەواوکەری هەبوو، پێنج حاڵەتی سەرەکی گفتوگۆکان لە کاتی گەشتەکەیدا بۆ دیمەشق بریتی بوون لە:

1- ئاڵوگۆڕی دیل: لە ڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ژمارەیەک چەکداری بەرەی مقاوەمەی عێراق لەلایەن تەحریر شام-ەوە دەستگیرکران.  لانی کەم ٦ کەسیان ئەندامی بزووتنەوەی نەجەبا بوون، کە هێزێکی میلیشیای شیعی عێراقین و لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن. بێگومان هەندێک سەرچاوە ئەم ژمارەیە بۆ ١٢ کەس زیاد دەکەن و ناوی هەندێک هێزی گروپی میلیشیایی دیکەش بە هەمان شێوە دەهێنن.  ئەم کەسانە ڕەگەزنامەی عێراقییان هەیە و بەغدا لێیان بەرپرسیارە. لە لایەکی ترەوە دوای گرتنی دیمەشق هێشتنەوەی ئەو خەڵکە چیتر هیچ سوودێکی بۆ جۆلانی نییە.

2- دۆخی دانیشتووانی عێراقیی لە سوریا: پرسی دووەم دۆسیەی هەزاران عێراقی دانیشتووی سوریایە، بەتایبەتی لە دیمەشق. ئەو عێراقیانەی لە سوریا نیشتەجێن بە شێوەیەکی سەرەکی لە ناوچەی سەیدە زەینەب دەژین. لەگەڵ گەیشتنە دەسەڵاتی جۆلانی، دۆخی هاووڵاتیانی عێراقی جیاواز دەبێت، بەغداش ناتوانێت. لایەنی عێراق بۆ دۆخی مانەوەیان و مۆڵەتی کارکردنیان باسی هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا کردووە.

3- شوێنە پیرۆزەکانی شیعە: عێراقییەکان داوای پاراستنی شوێنە شیعییەکانیان لە سوریا کردووە و هەروەها پاراستنی زیارەتکاران ئەو شوێنانە، بەوپێیەی شیعەکانی عێراق بەهۆی بەشداریکردنیان لە مەراسیمی مەزهەبی سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن، لە سوریا چەندین مەزارێکی شیعی هەیە، میدیای ئێرانی دەڵێت لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پێشێلکاری لە شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لە سوریا کراوە، ئەمەش دەتوانێت کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی نوێی سوریا و عێراق دابنێت. ئەمەش وایکرد کە پاراستنی ئاسایشی شوێنە پیرۆزەکانی شیعە لە سوریا یەکێک بێت لە ئەجێندا گرنگەکانی گەشتی عێراقییەکان بۆ دیمەشق. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە بوونی شیعەکانی عێراق لە شێوەی "گەشتیاری ئایینی" پارەیەکی بەرچاو بۆ سوریا دەهێنێت، ئەمەش بۆ جۆلانیش سەرنجڕاکێش بوو.

4- زیندانیانی بە ڕەچەڵەک عێراقی کە ئەندامی داعشن: لە پرسی چوارەمدا ئاماژە بە پێگەی زیندانیانی بە ڕەچەڵەک عێراقی دەکات کە پێشینەی ئەندامێتییان لە گرووپی تیرۆریستی داعشدا هەیە.  بەشێک لەو کەسانە لە خاکی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد جێگیر بوون و دوای گۆڕینی حکومەت لە سوریا، حکومەتی بەغدا پێویستی بە لێکتێگەیشتن بووە لەبارەی ئەو کەسانەوە لەگەڵ تەحریر شام بکات تاوەکو چارەنووسیان دیاری بکات. لە لایەکی دیکەوە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک "هەسەدە"ش لەگەڵ عێراق گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ گواستنەوەی چەند هەزار بنەماڵەی ئەو دیلانە بۆ عێراق، کە کاروانی یەکەم 600 کەسی تێدابوو کە لە کەمپی هۆل-ەوە چوونەتە ناو عێراقەوە. بڕیارە ئەو کەسانە بە سەرپەرشتی حکومەتی عێراق بەشداری خولی چاکسازی بکەن و لە کەمپی تایبەتدا بمێننەوە.  حکومەتی عێراق دەیەوێت بە زووترین کات ئەو کەسانە لە هەردوو حکومەتی جۆلانی و هەسەدە ڕادەست بکات، بۆ ئەوەی لەلایەک ئەو ئەکتەرانە لە داهاتوودا ئەو عێراقیانەی باسکراون وەک ئامرازی ئاشتەوایی بەکارنەهێنن بۆ ئەوەی فشار بخەنە سەر لەسەر بەغدا، لەلایەکی ترەوە ڕێگری لە ئازادکردنیان بکەن لەو دۆخە ناسەقامگیرەی کە لە سوریادا زاڵ بووە، چونکە ئازادکردنی ئەو کەسانە لە دۆخی ناسەقامگیر و نائەمنی سوریادا دەبێتە هەڕەشەیەکی ئەمنی بۆ عێراق.

4- هێزە سیاسییەکانی عێراق کە لە سووریا نیشتەجێن: پرسی ئاڵۆزی داهاتوو، بوونی درێژخایەنی هێزە سیاسییە جۆراوجۆرەکانی عێراقە لە سووریا.  ئەم گرووپانە لە سەردەمی دیکتاتۆرییەتی سەدام حوسێن بە ئۆپۆزسیۆنی حکومەت دادەنران، بەڵام لە دوای ساڵی 2003 وەک سەرکردەی سیاسی ڕژێمی نوێ چوونە ناو حکومەتی نوێ. ئەم تاقمە عێراقییە مێژوویەکیان لە هاوکاریکردنی دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕژێمی بەعسی سوریا لە سەردەمی دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەددا هەیە. بەشێک لەو گرووپانە لە نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2009 لەگەڵ حکوومەتی ئەسەد لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق هاوکاریان کردووە، لەو کاتەدا پەیوەندیی نێوان بەغدا و دیمەشق زۆر خراپ بووە. ئەگەری ئاشکراکردنی دۆسیەی ئەو کەسانە لە سوریا ڕەنگە مەترسی لەسەر ژیانی سیاسییان لە عێراق دروست بکات. هەرچەندە پێدەچێت جۆلانی سوودێکی ئەوتۆی لە ئاشکراکردنی ئەو کەیسانەدا نەبێت. بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە جۆلانی لەسەر ئەم بابەتە بگاتە ڕێککەوتن.

تا ئێستا دوو سەرکردەی سیاسی عێراق ڕاستەوخۆ کاردانەوەیان بەرامبەر ئەم پرسە هەبووە؛  یەکەم کەس "فایەق ئەلشێخ" بوو کە بە شێوەیەکی شەخسی چووە دیمەشق بۆ دانوستان. ناوبراو نەیتوانی چاوەڕێی حکومەتی عێراق بکات بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیەیە بکات. کەسی دووەم " مەشعان ئەلجبوری" بوو. ئەم دووانە هەستیارییەکی زۆریان بۆ ئەم بابەتە نیشانداوە. هەرچەندە زانیاری نافەرمی باس لە ناوی پلەباڵاتری لەم دوو سیاسییە کردووە. ڕەنگە هەر لەبەر ئەم هۆکارە بووبێت کە حکومەتی عێراق پەلەی کردبێت لە دانوستان لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا. بێگومان ئەگەری ئەوە هەیە لە داهاتوودا ئەگەر ئەو فایلانە بگاتە دەست سەرۆک وەزیرانی عێراق یان بەرپرسی هەواڵگری عێراق، ببنە ئامرازێکی فشار لە کایەی سیاسی ناوخۆی عێراقدا.

جگە لەم 5 بابەتە سەرەکییە، سەرچاوە میدیاییەکانی نزیک لە تەحریر شام، وەک کەناڵی تەلەگرامی "رادع العدوان" باسی لەوە کردووە شاندەکە پەیامێکی کۆماری ئیسلامی ئێرانیشیان پێ بووە. ئەم میدیایانە دەڵێن تاران بەنیازە کەناڵێکی پەیوەندی کاریگەر لەگەڵ جۆلانی بکاتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP