هەرێم نیوز
شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەهەفتەی داهاتوو شەپۆلێکی تری دابارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، هەروەک پێمان ڕاگەیاندن کەدۆخی دابارین لەو مانگەدا واتا یەک لەدوانزه باشتر دەبێت و بەپێی ئاماژەکان بەشێوەی بەرچاو لەچاو دوانزە دۆخی دابارین باشترەو ئاستی دابارین بەرز دەبێتەوە.
باسی لەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت لەهەفتەی داهاتوو و سەرەتای هەفتە مەودای 11 و 12 شەپۆلێکی تری دابارین سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە و لەو شەپۆلەی چەند ڕۆژی پێشتر باشترە بۆ هەموو ناوچەکان ڕۆژانی دواتر بەوردی باسی دەکەم وە بارانی زیاتر پێوەیه وەک لەبەفر ،
بەڵام دواتر لەمەودای ناوەڕاستی مانگ تاکۆتایی مانگەکە دوو تا سێ شەپۆلی تری بارانو بەفر بارینی تر دەرکەوتوون.
ئەوەشی خستەڕوو، بەئەگەر بەهێز دوو لەم شەپۆلانە دەگەن یەکیان تەواو بەهێزە ، لەگەڵ هاتنی سەرماو سۆڵەیه کی زۆری ڕاستەقینەی زستانی وە بەفر لەو مەودایەدا تەواوی ناوچە شاخاویەکان دەگرێتەوە وە دادەبەزێت بۆ ناو سەنتەره جیاوازه کان.
ڕوونیشیکردەوە، چاودێری وردی دۆخەکە دەکەین لەکاتی خۆیدا زانیاری ورد لەسەر ئەم بارودۆخە بڵاو دەکەینەوە ،
پشت بەخوا وەک پێشتریش وتومانە نائومێد مەبن لەڕەحمی خواو بەشێکی باشی زستانو تەواوی وەرزی بەهنرمان داباراناوی دەبێت