هەرێم نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ سه‌ردانی توركیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ رەجه‌ب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە کۆدەبێتەوە.
ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتی کۆماریی تورکیا بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی کانوونی دووەمی 2024، لە ئەنقەرە و لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا كۆده‌بێته‌وه و دواتر ده‌چێته لای ئه‌ردۆگان.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، له كۆبونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی و به‌رپرسانی باڵای توركیا پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا، هەروەها پرسی دوبارە دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانیش لە ڕێگەی بەندەری جیهانەوە یەكێک دەبێت لە تەوەری گفتوگۆکان.
چاوەڕێ دەکرێت ناوەڕۆکی دیدارەکان، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، پێشهاتەکانی سووریا و ئاییندەی ئەو وڵاتە لەگەڵ قۆناغی نوێی ئاشتی و چارە کردنی کێشەی کورد لە تورکیا بێت.