هەرێم نیوز
هەسەدە ڕایگەیاندووە، لە وەڵامی هێرشەکانی چەکدارانی سەر بە تورکیا، تانکێک و چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازییمان لەناوبردوە. باس لە کوژرانی دەیان چەکداریش دەکرێت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە دەڵێت:بەبەشداری سەدان چەكداری ڕێكخراوی "حوراس دین" لە ڕەگەزنامەی ئۆزبەگی و توركستان و چیچان، بە پشتیوانی توركیا گروپە چەكدارەكان هێرشیان بۆسەر گوندەكانی باشور و ڕۆژهەڵاتی مەنبج دەستپێكرد كە دەكەونە دەوروبەری بەنداوی تشرین، هێزەكانمان بەرپەرچیان دایەوە و دەیان كەسیان لێكوشتن و برینداركردن.
هەسەدە دەڵێت "ئەو گروپانە بە پشتیوانی پێنج درۆنی توركیا و تانكی پێشكەوتووی ئەو وڵاتە هێرشەكەیان ئەنجامداوە، هێرشەكەش گوندەكانی (عەتشانە، سەعیدەین، خربە توینی، مەحشیە شێخ عوبێد مستەفا، خربە زمالە، مەستاحە، عەلوش و تلە سیریاتیلی لە باشور و ڕۆژهەڵاتی مەنبج گرتەوە، بەڵام هێزەكانمان لە سەرجەم بەرەكانەوە هێرشەكەیان تێكشكاند و دەیان چەكداریان لێكوژرا و برینداربوو، شەش ئامرازی سەربازیشیان لە ئۆتۆمبێل و زرێپۆش و تانكێكیش تێكشكێنرا".