هەرێم نیوز
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگەیاند، كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی به چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازی گه‌یشتووه‌ته ڕیفی حه‌سه‌كه؛ هاوكات چالاكوانان ده‌ڵێن، ئه‌و كاروانه له حه‌سه‌كه به‌ره‌و كۆبانێ به‌ڕێ كه‌وتووه.
ئەمڕۆ شه‌ممه، 4ـی 1ی 2025، ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی له "هه‌رێمی كوردستان"ـه‌وه، گه‌یشتووه‌ته ناو خاكی سووریا و سندووقی داخراو و دیواری به‌ردین و تانكی سووته‌مه‌نی و كه‌ره‌ڤانه‌ی سه‌ربازییان به‌ره‌و هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازیی ته‌ل به‌یده‌ر و قه‌سره‌ك له ڕیفی حه‌سه‌كه گواستووه‌ته‌وه.
له لای خۆیانه‌وه چالاكوانان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كاروانه‌كه 20 بارهه‌ڵگر بووه و دوای گه‌یشتنیان به هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازیی ته‌ل به‌یده‌ر و قه‌سره‌ك له ڕیفی حه‌سه‌كه، به‌ره‌و كۆبانێ به‌ڕێ كه‌وتوون.
ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ باسی له‌وه‌ش كرد، فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی شه‌وی ڕابردوو، هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌ممه، له بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی له شارۆچكه‌ی شه‌دادییه له باشووری حه‌سه‌كه نیشتووه‌ته و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی سه‌ربازی و لۆجیستی دابه‌زاندووه.