هەرێم نیوز
میدیایەکی عەرەبی ئاشکرای کرد، بڕیارە سودانی لە میانی سەردانەکەی ئەم هەفتەیەی بۆ تاران پرسی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێ بکات.
ڕۆژنامەی "شەرقولئەوسەت" لە زاری چەند سەرچاوەیەکی عێراقییەوە ڕایگەیاندوە، محەمەد شیاع سودانی لە میانی سەردانەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بۆ تاران چەند دۆسییەی گرنگی ناوخۆیی و ناوچەیی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران تاوتوێ دەکات.
ڕۆژنامەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکراشی کردوە یەکێک لەو بابەتانەی بڕیارە سودانی باسی لەسەر بکات، دۆسیەی هەڵوەشاندنەوەی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانە لە عێراق.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردوە: سودانی پەیامی هۆشداری ئەمریکاش دەگەیەنێت بە تاران کە لەم دوایانەوە لە لایەن دۆناڵد تڕەمپ گەیەندراوە بە سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ئەوەش لە کاتێکدایە سودانی ئهمڕۆ لهمیانی وتارێكدا لە بەغداد ڕایگهیاند: هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە گۆڕانکاری و چاکسازیان بەسەردا بسەپێنێت، چ لە بواری ئابوریدا بێت یا ئەمنی، و لەهەمان کاتدا جەختیشی کردەوە لەوەی پێویستی بە پرۆسەی چاکسازی هەیە لە جومگە جیاجیاکاندا