دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

خۆشەویستی بێ مەرج: کلیلی گەشەسەندنی دەروونی منداڵ.

هەرێم نیوز
شیکردنەوەی یەکێك لە چەمکەکانی نێو تیۆری کاڕل ڕۆجەرس.

خۆشەویستی بێ مەرج یەکێکە لە گرنگترین چەمکەکانی تیۆری کاڕل ڕۆجەرس سەبارەت بە پەیوەندی منداڵ. ئەم چەمکە جەخت لەسەر گرنگی قبوڵکردن و خۆشویستنی مناڵ دەکاتەوە بەبێ هیچ مەرجێک. بە بۆچوونی ڕۆجەرس، ئەم جۆرە خۆشەویستییە بناغەیەکی پتەو دادەنێت بۆ گەشەسەندنی دەروونی تەندروست و متمانە بە خۆبوونی مناڵ.

خۆشەویستی بێ مەرج واتە خۆشویستنی مناڵ بە تەواوی، بەبێ گوێدانە ڕەفتار، دەستکەوت یان تایبەتمەندییەکانی. ئەمە بەو مانایە نایەت کە هەموو ڕەفتارێکی مناڵ پەسەند بکرێت، بەڵکو مەبەست ئەوەیە کە بەهای مناڵ وەک مرۆڤێک نابەسترێتەوە بە کردەوەکانییەوە. بە پێی ڕۆجەرس، کاتێک مناڵێک هەست بە خۆشەویستی بێ مەرج دەکات دەکرێ ئەم لایەنانە لەنێو منداڵدا زیاتر گەشە بسەنێت کە بەشێوەیەکی گشتی دەرئەنجامی گونجاو و تەندروستە:

متمانە بە خۆبوون بە خۆی زیاد دەکاتن، ئامادەیی زیاتری دەبێت بۆ تاقیکردنەوەی شتی نوێ، باشتر دەتوانێت ڕووبەڕووی کێشەکان ببێتەوە، پەیوەندی باشتری لەگەڵ کەسانی دیکە دەبێت، هەست گەشەی هەستی خۆ-بەهادان دەکات.

بە پێچەوانەوە، کاتێک خۆشەویستی بە مەرج دەبێت، مناڵ دەکەوێتە ژێر گوشارەوە بۆ گۆڕینی خۆی بۆ ئەوەی شایستەی خۆشەویستی بێت. ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی هەستی نائارامی و نەبوونی متمانە بە خۆ.

ڕۆجەرس پێی وایە کە دایک و باوک و مامۆستایان دەتوانن خۆشەویستی بێ مەرج پیشان بدەن لە ڕێگەی:
گوێگرتن بە وردی لە مناڵ، قبوڵکردنی هەستەکانی مناڵ بەبێ بەرگری،  هاندان و پشتگیری بەردەوام، خۆبەدوورگرتن لە بەراوردکردن لەگەڵ مناڵانی دیکە و تاد... .

دەمەوێت بیڵێم کە: خۆشەویستی بێ مەرج بەردی بناغەیە بۆ پەروەردەکردنی مناڵێکی دڵنیا و خۆباوەڕ کە دەتوانێت بە تەواوی پۆتێنشیاڵی خۆی بگات. ئەم چەمکە کاریگەرییەکی گەورەی هەبووە لەسەر تێگەیشتنمان لە پەیوەندی مناڵ و شێوازەکانی پەروەردەکردن لە سەدەی بیستەم و بیست و یەکەمدا.
ابراهیم موحەمەد(ئەبڕاهام لێڤای)، نووسەر و پسپۆری دەروونی.
 سەرچاوەکان:
1-https://www.rootsofaction.com/self-esteem/
 2-https://www.ncbi.nlm.nih.gov/pmc/articles/PMC4873100/#:~:text=In%20his%20theory%2C%20the%20considered,constantly%20receiving%20affection%20and%20acceptance.

3-https://medium.com/@nazmiahamza/empathy-and-unconditional-positive-regard-in-childcare-the-legacy-of-carl-rogers-1d442cc526d



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP