دواین هەواڵ

ئابوری‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

دابەشکردنی موچەی بەشێک لە فەرمانبەران پێش دەخرێت

هەرێم نیوز

بە گوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، سبەینێ یەکشەممە 5ـی کانوونی دووەمی 2025، بە شێوازی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، دابەش دەکرێت.

فەرمانبەران و مامۆستایانی پەروەردەی تۆمارکراوی هەژماری من، هاوشێوەی مانگی ڕابردوو، لە یەکشەممەوە مووچەکانیان زووتر لە وادەی خۆی دەچێتە سەر هەژمارەکانیان و دەتوانن مووچەکانیان وەرگرن."

 "سبەینێ یەکشەممە کاتژمێر 8ـی بەیانی مووچەی مانگی یانزەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەچێتە سەر هەژماری بانکیی ئەو مووچەخۆرانەی لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمار کراون."

 "بۆ مووچەی مانگی یانزە زیاتر لە 219 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من، مووچەکانیان وەردەگرن، کە لە 37 هەزار و 500 پێشمەرگە و 181 هەزار و 830 فەرمانبەری مەدەنی پێک هاتوون و دەتوانن لە ڕێگەی زیاتر لە 550 ئامێری ATM لە 200 شوێنی جیاواز مووچەکانیان وەربگرن."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP