هەرێم نیوز
مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
کارۆخ عەبدوڵلا گوڵاوی، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ مووچەخۆرانی وەزارەتی پەروەردە، لە هەفتەی داهاتوودا شایستەی مامۆستایانی گرێبەست بۆ مانگی مانگەکانی تەممووز و ئابی ساڵی 2024ی بۆ مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری پەروەردەکانی هەولێر و دهۆک دابەش دەکرێت،
جەختی لەوەشکردەوە، لە کاتێکدایە کە بەر لە کۆتایی ساڵی 2024 شایستەی مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری پەروەردەکانی سلێمانی دابەشکراوە.
باسی لەوەشکرد، ژمارەی مامۆستایانی گرێبەست لەهەرێمی کوردستان نزیکەی 38 هەزار مامۆستایە و کۆی مووچەی مانگانەیان نزیکەی 19 ملیار دینارە، مووچەی مانگانەی هەر گرێبەستێک لەنێوان 400 - 500 هەزارە دینارە.