هەرێم نیوز
وه‌زیری بازرگانی ناوخۆ و پاراستنی به‌كاربه‌ران له سوریا ڕایگەیاند، كه پلان هه‌یه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا مووچه به رێژه‌ی 400% زیاد بكرێت.
ماهیر خه‌لیل، وه‌زیری بازرگانی ناوخۆ و پاراستنی به‌كاربه‌رانی سوریا له چاوپێكه‌وتنێكدا ڕایگەیاند: “له‌ئێستاوه بۆ شه‌ش تا حه‌وت مانگ حكومه‌تی سوریا ته‌نده‌رێك بۆ كڕینی گه‌نم پێشكه‌ش ده‌كات، یه‌ده‌گی گه‌نمی ئێستای سوریاش به‌شی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی پێنج مانگی وڵات ده‌كات".
ئاماژەی بەوەشکرد: "زۆربه‌ی كاڵاكان له بازاڕی سوریادا به‌نزیكه‌ی 50%و زیاتریش نرخیان دابه‌زیوه، بازاڕی ئازاد له سوریا ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی هه‌ندێك كاڵا".
ئەوەشی خستەڕوو:”پلان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژانی داهاتوودا مووچه له سوریا به‌رێژه‌ی 400% زیاد بكرێت، پێشبینی ده‌كات ئه‌م هه‌نگاوه به‌ر له 15ی ئه‌م مانگه یاخود سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو وه‌كو دواین واده ئه‌نجام بدرێت”.