هەرێم نیوز
لە شەوی رابردوەوە هەڵمەتی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانی دوێنێ کە خاوه‌نى ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان بوون له‌سلێمانى دەستیپێکرد و وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمیش ڕایگەیاند، هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیركردن به‌رده‌وامده‌بێت و پرۆسه‌كه‌ش به‌گوێره‌ى فه‌رمانى دادوه‌ره.
عەقید سەلام عەبدولخالق وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، له‌گردبونه‌وه‌كه‌دا گرژیى ڕویدا‌و هێزه ئه‌منیه‌كان به‌گازى فرمێسک ڕێژ هه‌وڵیاندا بڵاوه به‌خۆپیشانده‌ران بكه‌ن، دواى بڵاوه‌پێكردنیشیان، ژماره‌یه‌ک له‌به‌شداربوانى خۆپیشاندانه‌كه ده‌ستگیركران، چونکە ئه‌وكه‌سانه هه‌وڵیاندا پشێویى بنێنه‌وه.
ئاماژەی بەوەشدا: پرۆسه‌كه‌ش له‌سه‌ر فه‌رمانى دادوه‌رو به‌گوێره‌ى یاسای خۆپیشاندان مادەی 10 ئه‌نجامدراوه‌و ئێستاش لێکۆڵینەوەیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 3ی کانوونی یەکەمی 2024 لیژنەی باڵای ئەمنیی سلێمانی بڕیاری دا بە دەستبەسەرداگرتنی ئەو ئۆتۆمبێلانە و ئەوەش ناڕەزایەتیی خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی لێکەوتەوە. هەربۆیە رۆژی 7ی کانوونی دووەمی 2025 بەشێکیان خۆپێشاندانیان کرد و هەردوو سایدی شەقامی بەردەم باڵەخانەی پارێزگای سلێمانییان گرت.