هەرێم نیوز
لە کەرکووک دوو کرێکار لە کاتی کارکردنیان لە پڕۆژەیەک بە ناوی برایەتی سیتی، لە کاتی پاککردنەوەی ئاوەڕۆی پڕۆژەکەدا، لەنێو مەنهۆڵدا و بەهۆی نەمانی ئۆکسجینەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە نزیک شەقامی بازنەیی کەرکووک، دوو کرێکار لە کاتی کارکردنیان لە پڕۆژەی کۆمەڵگەی برایەتی سیتی، کەوتنە نێو بیری ئاوەڕۆی پڕۆژەکە و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
یەکێک لەو کرێکارانە ناوی فەهمی حەمەدعەلییە تەمەنی 42 ساڵانە و دانیشتووی چەمچەماڵە، ئەو دیکەشیان ناوی گەیلان یونسە و تەمەنی 33 ساڵانە و دانیشتووی کەرکوکە.
لە ئێستاشدا تەرمی هەردوو کرێکارەکە لە پزیشکیی دادی کەرکوکە.