دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی پێشمەرگە: هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگەکانی 8 و 9 دابەش دەکرێت

هەرێم نیوز

وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە ڕایگەیاند هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگەکانی هەشت و نۆ خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی 9ـی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازی) لە وەزارەتی پێشمەرگە، سەرجەم ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی بۆ دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگەکانی 8 و 9 ئەنجامداوە. 

ئاماژەی بەوەش کراوە، بۆ ئەم مەبەستە ڕۆژی پێنجشەممە، 24ـی 9ـی 2026، دەست بە دابەشکردنی هاوکارییەکە دەکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP