دواین هەواڵ

کوردستان‌

 11 کاتژمێر پێش ئێستا

ژینگەی هەولێر لە دۆخی «ناتەندروست»ەوە بووەتە «مامناوەند»

هەرێم نیوز

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند بەهۆی ڕێکارەکانی داخستنی پاڵاوگەکان و کوژانەوەی موەلیدەکان، ژینگەی هەولێر لە دۆخی «ناتەندروست»ەوە بووەتە «مامناوەند».

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی 9ـی 2026، دکتۆر سەنعان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاری و ڕاگەیاندنی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی پاراستنی ژینگە بەرامبەر ساڵانی ڕابردوو توندوتۆڵتر کراون و ژینگەی هەرێم لە ئاستێکی باشتردایە، بەڵام هێشتا کێشەی ژینگە بە تەواوەتی بنەبڕ نەکراوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان بە داخستنی پاڵاوگە نەژمێردراوەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی کە بووەتە هۆی کوژاندنەوەی نزیکەی حەوت هەزار موەلیدە، ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە پاککردنەوە و باشتربوونی کوالێتیی هەوای هەولێر.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، بەڕێوەبەری فەرمانگەی هۆشیاریی ژینگە ئاشکرای کرد، بە ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران وێستگەی پێوانی کوالێتیی هەوا دادەنرێت، بە مەبەستی پێوانەکردنی دقیق و دیاریکردنی ڕێژەی گازە زیانبەخشەکانی وەک دوانەئۆکسیدی کاربۆن، نایترۆجین، گۆگرد و تەنۆلکە وردەکان لە هەوادا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP