دواین هەواڵ

عێراق‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەنگۆی ڕاگرتنی هەناردەی دۆلار ڕەتدەکاتەوە

هەرێم نیوز

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە سەپاندنی سزا و ڕاگرتنی هەناردەی دۆلار بۆ عێراق دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 16ـی 9ـی 2026، مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئەو قسانەی باس لە سەپاندنی سزا و ڕاگرتنی دۆلار بۆ عێراق دەکەن، تەنیا دەنگۆن و هیچ ڕاستییەکیان تێدا نییە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، دەنگۆی دانانی مۆڵەت تاوەکو 30ی ئەم مانگە بۆ چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکان لە بەرامبەر نەناردنی دۆلار، دوورە لە ڕاستییەوە، چونکە لایەنی ئەمریکی بە فەرمی هیچ پرسێکی لەو جۆرەی لەگەڵ عێراقدا باس نەکردووە.

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران ڕوونی کردەوە، مامەڵەی ئەمریکا لەگەڵ عێراق لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژیی ساڵی 2008دایە.

ئەم ڕوونکردنەوەیە دوای ئەوە هات کە هەندێک لە میدیاکان و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەیان بە ئەگەری سەپاندنی سزای بانکی لەلایەن ئەمریکاوە کردبوو لە حالەتی پابەندنەبوونی گرووپە چەکدارەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP