دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

پێدانی بەنزین بە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا قەدەغە کرا

هەرێم نیوز

لیژنەی سووتەمەنیی کۆیە ڕایگەیاند بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی، پێدانی بەنزینی بە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا بە تەواوی قەدەغە کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی 9ـی 2026، لیژنەی سووتەمەنیی قەزای کۆیە بە مەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و سەرەی بەنزینخانەکان، بڕیارێکی نوێی دەرکرد و بەپێی بڕیارەکەش پێدانی بەنزین بە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا قەدەغە دەکرێت.

ئاماژەی بەوەش کراوە، لەمەودوا تەنیا بەنزین بەو ئۆتۆمبێلانە دەدرێت کە ساڵانەکەیان بە ناوی شۆفێرەکەوەیە یان بریکارنامەی (وەکالەت) فەرمییان هەیە.

لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەدا هاتوو، پێویستە ناوی شۆفێران لە ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکەدا بە تەواوی لەگەڵ کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنیدا هاوتا بێت، بە پێچەوانەوە بەنزینیان پێ نادرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP