دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16 کاتژمێر پێش ئێستا

مەزڵوم عەبدی: ئەركی ئیدارەی نوێیە شەڕ لەسەرتاسەری سوریا رابگرێت

هەرێم نیوز

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە رۆژئاوای كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی (فرانس پرێس) ڕاگەیاندووە، كۆتایی مانگی رابردوو دیدارێكی ئەرێنیی سەركردایەتیی هەردوولای كۆكردەوە (مەبەستی كۆبونەوەی هەسەدەو دەسەڵاتی كاتیی دیمەشقە بە سەركردایەتیی ئەحمەد شەرع و دەستەی تەحریر شام)، رێككەوتین لەسەر یەكێتیی و سەلامەتی خاكی سوریاو رەتكردنەوەی هەر پرۆژەیەك بۆ دابەشكاریی كە هەڕەشە لە یەكێتیی وڵات بكات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێكەوە گفتوگۆمان كرد لەبارەی قۆناغی ئایندەی دوای كەوتنی رژێمی ئەسەدو چۆنیەتی سەرلەنوێ هەڵساندنەوەی سوریا لەسەر بنەمایەكی پتەو.

مەزڵوم عەبدی باسی لەوەش کردووە، جەخت لە پاڵپشتی هەوڵەكانی ئیدارەن نوێ دەكەین بۆ بەدیهێنانی سەقامگیریی لە سوریا، لەپێناو ئامادەكردنی كەشوهەوای دیالۆگ لەنێوان سورییەكاندا.

وتیشی، ئەركی ئیدارەی نوێیە دەستوەردان بكات بۆ راگرتنی شەڕ لەسەرتاسەری سوریا (مەبەشتی پەلاماری گروپەكانی سەربە توركیایە بۆسەر هێزەكانی سوریای دیموكرات).



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP