هەرێم نیوز
تورکیا بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان کاروانێکى هاوڵاتییانى مەدەنیی لە رۆژئاواى کوردستان کردوەتەوە ئامانج و بەپێی راگەیاندنى هێزەکانى ســوریاى دیــموکرات شەهید و بریندار لە بۆردومانەکە کەوتوەتەوە، ڕوانگەی سووری دەڵێت، "بەهۆی هێرشەکانەوە 6 کەس شەهید و بریندار بوون".
ڕوانگهی سووری بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگەیاند، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان و تۆپخانەکانی تورکیا کاروانێکی خەڵکی سڤیلیان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج کە بەرەو بەنداوی تیشرین بەرەو بەنداوی تیشرین دەڕۆیشتن بۆ ئەوەی داوای کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تیشرین بکەن کە بەهۆیەوە ٦ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوانگەی سووری هەندێک دیمەنی بۆمبارانی تورکیا بۆسەر ناوچەکە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، کە هێزەکانی تورکیا ڕاستەوخۆ دوو ئۆتۆمبێلی مەدەنییان کردە ئامانج کە نزیکەی 100 مەتر لە کاروانە جەماوەرییەکەی پشتیوانی لە هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دوورن، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتن بە کاروانە جەماوەرییەکان بۆ بەنداوی تشرین.
بە گوێرەی ڕوانگەی سووری، کاروانەکان هەزاران ئۆتۆمبێلی مەدەنی لەخۆدەگرن کە لە شار و ناوچەکانی عەین ئەلعەرەب (کۆبانی)، تەبقە، ڕەقە، قامیشلۆ، و حەسەکە بەشدارییان لە کاروانە جەماوەرییەکان کردووە.