هەرێم نیوز
هەسەدە ڕایگه‌یاند، به‌درێژایی دوێنێ هێزه‌كانیان وه‌ڵامی هێرشه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیایان داوه‌ته‌وه كه به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا كراوه‌ته‌سه‌ریان، ده‌ڵێت، "63 چه‌كدار کوژراون و ته‌رمه‌كانیان به‌جێماوه و 37 چه‌كداریش برینداربون، کە زۆربەیان برینیان سەخته".
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "ژمارەی کوژراوانی بەکرێگیراوانی تورکیا لە کاتی پێکدادانەکانی دوێنێ چوارشەممە له باکوری بەنداوی تیشرین و باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری مه‌نبج، بۆ 63 کوژراو و 37 بریندار بەرزبوەوە کە زۆربەیان برینیان سەخته".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سەرلەبەیانی دوێنێ چوارشەممە گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا، بە پاڵپشتی فڕۆکەوانی سەربازی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی تورکیا، لەشکرکێشییەکی بەرفراوانیان بۆ سەر گوندەکانی عەلوش و تەل عه‌ریش و هەروەها بۆ لەسەر گردی “سیریتێل لە دەوروبەری بەنداوی تیشرین ده‌ستپێكرد.
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت، "دوێنێ شه‌ڕی توند لە نێوان هێزەکانمان و بەکرێگیراوەکاندا ڕویدا کە تا کاتژمێرەکانی ئێوارەی دوێنێ بەردەوام بوه، لەو ماوەیەدا هێزەکانمان توانای بەرپەرچدانەوەی ته‌واوی هێرشەکانیان هه‌بو، 63 چه‌كدار كوژراون و 37 چه‌كداریش بریندار بون".
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، تانکێک و 5 ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکێنراون، جگە لەوەی سێ زرێپۆشی سەربازی BMB كراونه‌ته ئامانج و زیانیان پێگه‌یشتوه.
هه‌روه‌ها هه‌سه‌ده ڕونیكردوهتهوه، "لەئەنجامی بەرخۆدانی هێزەکانماندا، بەکرێگیراوان ناچاربون هەڵبێن و تەرمی مردوەکانیان و ئۆتۆمبێلە تێکشکاوەکانیان بەجێهێشت".