هەرێم نیوز
پێگەی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردوەتەوە، هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە"، شەوی رابردو لە ڕووبەڕووبونەوەیەکدا لە دەوروبەری مەنبج لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، 46 ئەندامی گروپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی تورکیایان کوشتووە و ژمارەیەکیشیان بەدیل گرتووە.
ناوچەی مەنبەج کە زۆرینەی عەرەبە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەلەب لەژێر کۆنترۆڵی "ئەنجومەنی سەربازیی منبج"دایە و هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە سەرپەرشتی دەکرێن.
نزیکەی مانگێکە پێکدادانەکان لە نێوان هەسەدە و چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.
ئەو هێزانە ڕاستەوخۆ لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن و پێشتر وتەبێژی هەسەدە ڕایگەیاند، سێ درۆنی پێشکەوتووی تورکییان تێکشکاندووە.