دواین هەواڵ

لە دیالۆگەوە بۆ یەکگرتوویی

‌تەنیا کوردی

3 رۆژ پێش ئێستا

لە چوارچێوەی ئەو روئیاو پەیام و ھەوڵانەی کە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بۆ ھەموو لایەنە سیاسییەکان ھەیەتی، هەنگاوی گرنگ و بەردەوامی ناوە لە پێناو ھەرێمێکی بەهێز و سەقامگیر. ئەم هەنگاوانە، کە لەم قۆناغەش لە دوای پرۆسەی هەڵبژاردنەوە دەستیان پێکردووە، نیشاندەری روئیایەکی ڕوون و بەرنامەیەکی تۆکمەن، بۆ داهاتووی گەلی کوردستان.

لەم پرۆسەیەدا پارێزگاریکردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و داھاتوویەکی گەش وەک بناغەیەکی سەرەکی دەردەکەوێت. ئەم هەوڵە لە ڕێگەی دیالۆگ و گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بەرەو پێش دەچێت، کە ئەمەش بەردی بناغەی یەکڕیزی و یەکگرتوویی کوردستانە بەسەرجەم پێکھاتەکانەوە.

لەم پێناوەدا ھەنگاونان بۆ:

-پێکھێنانی حکوومەتێکی یەکگرتوو و بەهێز.

-یەکخستنی هێزی پێشمەرگە وەک سوپایەکی نیشتمانی.

-بەهێزکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان.

- گەشەپێدانی ئابووری و خزمەتگوزارییەکان بەگوێرەی خواستی گەل.

- بەهێزکردنی متمانەی نێوان لایەنە سیاسییەکان.

- پتەوکردنی زیاتری بنەماکانی دیموکراسی و دادپەروەری.

- پاراستنی شایستە ماف و داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لە عێراقی فیدڕاڵ.

-راگرتنی زیاتری باڵانسی ھێز و بەھێزکردنی پەیوەندی دیپلوماسی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.

ئەم هەوڵانە نیشانەی ئەوەن کە هەرێمی کوردستان بەرەو قۆناغێکی نوێی گەشەکردن و پێشکەوتن هەنگاو دەنێ.

ئەم پرۆسەیە بۆ کوردستانێکی یەکگرتوو، بەهێز کە هەموو پێکهاتەکان بە ئاشتی و ئارامی پێکەوە دەژین، داھاتوو رونتر دەکات.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP