دواین هەواڵ

ئابوری‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی بازرگانی عێراق نرخی فرۆشتنی تەنێک گەنمی ناوخۆی دیاریکرد

هەرێم نیوز 

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاریدا بە فرۆشتنی بەرهەمی گەنمی ناوخۆ بە نرخی بۆرسەی جیهانی کە هەر تەنێک بە ٤١٠ هەزار دینار دیاریکراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٤ـی تشرینی دووەمـی ٢٠٢٥، بەگوێرەی راگەیەنراوی محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، فرۆشتنەوەی گەنمی ناوخۆ بە ئاشە تایبەتەکان، بەهەمان نرخی ساڵی رابردوو دەبێت، کە بڕی ٤١٠ هەزار دینارە بۆ هەر تەنێک.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، بڕیاری فرۆشتنەکە بە نرخی بۆرسەی جیهانی، لەپێناو سەقامگیرکردنی نرخی ئاردی سپییە لە بازاڕەکانی عێراق و نانەواخانەکان و فڕنەکان.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها دەبێتە هاندەری جوتیاران بۆ بەرهەمهێنانی گەنم و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان، لەگەڵ رێگری کردن لە هەر بەرزبوونەوەیەکی کتوپڕی نرخەکان.

هەروەها دەبێتە هۆی پاڵپشتی کارگە ناوخۆییەکان لە پێناو کەمکردنەوەی تێچووی دابینکردن و پاراستنی ئاسایشی خۆراک.

عێراق لەمساڵدا بڕی پێنج ملیۆن و ١١ هەزار تەن گەنمی کڕیوە و لەو بڕەش ٤٠٠ هەزار تەن گەنمی جوتیارانی هەرێم بووە، هەروەها عێراق بڕی زیاتر لە شەش ملیۆن تەن گەنمی لە سایلۆکاندا ماوەتەوە کە ئاسایشی خۆراکی تاوەکو ساڵی ٢٠٢٧ دابین دەکات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP