نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دوا پەیامیدا بۆ ساڵی نوێ، شتێکی زیاتر لە پەیامێکی ئاسایی پێشکەش کرد، بۆ ھەرێمی کوردستان نەخشە ڕێگایەکە بۆ مامەڵەکردن لەو رووداوانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بەڕێوەن.
لەم ناوچە پڕ قەیرانە، لە کاتێکدا:
-باسی هەڕەشە و مەترسی دەکرێت، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، باس لە دەرفەت و چارەسەر دەکات…
-لە شوێنێک کە زمانی هێز باوە، ئەو هێزی دیپلۆماسی بەکار دەهێنێت…
-لە جیهانێک کە بە دەنگی بەرز ھەڕەشە ھەیە، ئەو بە بێدەنگی بە دیپلۆماسیەتێکی بەھێز، گۆڕانکاری گەورە دەکات…
نێچیرڤان بارزانی لە ڕێگەی دیپلۆماسی و کارەکتەری لێھاتووی، مۆدێلێکی نوێی سەرکردایەتی پێشکەش دەکات، مۆدێلێک کە تێیدا، هێز بە بێدەنگی دێت نەک بە هاوار، سەرکەوتن بە دانایی دێت نەک بە توندوتیژی، و پێشکەوتن بە یەکگرتن دێت نەک بە دابەشبوون.
لە ناوچەیەک کە هەمیشە بە ناسەقامگیری و کێشە ناسراوە، کوردستان لەژێر سەرکردایەتی نێچیرڤان بارزانیدا بووەتە نموونەیەک بۆ چۆنیەتی گۆڕینی کێشەکان بۆ دەرفەت، چۆنیەتی بەکارهێنانی دیپلۆماسی بۆ دروستکردنی پردی متمانە و چۆنیەتی بنیاتنانی داهاتوویەکی گەشتر.
لە پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، گەشبینی بۆ داھاتووی ھەرێم و نەوەی داھاتوو ھەیە، ئەمەش قسەی کۆتایی سەرۆک بوو لە ٢٠٢٤، ئومێدی گەورەشە بۆ ٢٠٢٥ کە دەرفەتی نوێ و ئومێدی گەورەتر ھەیە کە ھەرێم درەوشاوەتر دەبێت.
قسەی کۆتایی سەرۆک لەسەر رووداوکان و دووربینی بۆ ساڵی نوێ، ھەنگاوێکی دڵخۆشکەرە کە ھەرێمی کوردستان بەتەواوی بۆ رووداوەکانی ناوچەکە ئامادەیە.