لەدوای ڕژێمی بەعسی ڕوخاو ووتمان ئیتر لەخۆشیدا دەژین چونکە لە عێراقێکی دەوڵەمەند بە نەوت لەسەر دەریای نەوت دەژین بەڵام ئێستا لەدەست گەندەڵیدا گیرۆدە بووە کە زۆربەی داهاتەکانی کەوتوتە دەست میلیشیاکانەوە بۆیە هاوڵاتیانی خستە ناو بیرێکی قووڵی هەژارییەوە سەرەڕای دەوڵەمەندی وڵاتەکەیان.
دزینی ملیارها دۆلار لە داهاتی باجی دەوڵەت داهاتی سەدان ملیار دۆلار لە میزۆپۆتامیا دزراوە و بە شێوەی جۆراوجۆر لەدەستداوە دوای داگیرکردنی عێراق لە ساڵی 2003 ەوە.
هەرچەندە حکومەت و دەسەڵاتدارانی دادوەری چەندین لیژنەی لێکۆڵینەوە دەستەی نەزاهە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەوکەسانە پێکهێناوە لە حاڵەتەکانی دزین وبردنی سەروەت و سامانی گشتی کەپێی خەملاندنی لیژنەکان بە ملیار پارە دیار نەماوە هەندێک لە پارەکان دراوە بە خشل و زێر هەندێکیان لە ناو دیوار حەشار داوە بۆ یە تا ئێستا پارەکان نەگراوەتە بۆ خەزینەی دەوڵەت.میلیشیاکانیش هەڕەشە دەکەن ئەوانە ئەم کارانە دەکەن هەموویان سەربە لایەنێکی حزبین یاخود وەزیرن هەندێکیان ئەندام پەرلەمانن بۆیە ئەومەلەفانەی سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی دەستی پێکردووە ئەگەر امریکا پاڵپشتی نەکات دڵنیام کارەکەی فەشەل دێنێ چونکە هەموو ئەوانی تێوە گڵاون لەدزی بردنی قووتی خەڵک دەوڵەت میلیشاکانن هەڕەشە دەکەن
بەپێی زانیارەکان ئەو دزیە ، بڕی ئەو پارەیەی لە عێراق بەهۆی گەندەڵییەوە دزراوە دەکاتە بودجە دوو ساڵی ووڵاتی کوێت بۆیە گەندەڵیەکان زۆرن شێوازەکانی گەندەڵی جیاوازن، بەتایبەتی لەو کاتەوەی کە ئەو لایەنانەی کۆنترۆڵی حکومەت و وەزارەتەکانیان دەکەن لە ڕێگەی بەرپرسان و ئەندامانیانەوە لە هەموو بیناکانی حکومەتدا بوونیان هەیە. پرۆسەی گەندەڵی لە ڕێگەی ڕێککەوتنی هاوردەکردن و هەناردەکردنەوەیە.
یان لە ڕێگەی دابینکردنی داپۆشینی دارایی بۆ پڕۆژە خەیاڵییەکان و بەکارهێنانی ژمێریاری ساختە و ئامرازە ساختەکان، جگە لە دزییەکی ئاشکرا کە لە ڕێگەی گواستنەوەی بڕێکی زۆر پارە لە بەشە فەرمییەکان و بانکەکانەوە بۆ هەژماری بانکی لە دەرەوەی عێراق ڕوودەدات، یان دەگۆڕدرێت بۆ کۆمەڵە پارەیەکی گەورە و دەگوازرێتەوە بۆئێران...