هەرێم نیوز
دادگای کەرخ ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی 6ـی 2026، حوکمێکی مەدەنیی بەسەر عالیە نوسەیف، پەرلەمانتاری عێراقدا سەپاند و ناوبراوی پابەند کرد بە پێدانی قەرەبووی دارایی بە حوسێن یوسف تەمیمی، کە ڕاوێژکاری یاساییە لە وەزارەتی ناوخۆ.
بەپێی ڕاگەیەندراوی دادگاکە، ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای ئەو زیانانە دەرچووە کە بەهۆی قسەکانی ئەو پەرلەمانتارەوە لە میدیاکاندا بەر ناوبانگ و پێگەی پیشەیی و کۆمەڵایەتیی ناوبراو کەوتووە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ڕاوێژکارەکە بەپێی بڕیاری دادگا و لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکی فەرمیدا، برازایەکی عالیە نوسەیفی لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا دەستگیر کردبوو.
دادگاکە ڕوونی کردەوە، کە ئەم حوکمە مەدەنییە دوای دەرچوونی حوکمێکی سزایی لەسەر هەمان دۆسیە دێت، کە مافی بە داواکار داوە داوای قەرەبووی دارایی و مەعنەوی بکات.
هەروەها دادگای کەرخ جەختی لەوە کردەوە، کە زامنی دەستوورییە بۆ پاراستنی فەرمانبەرانی گشتی لە کاتی ئەرکەکانیاندا و چەسپاندنی بنەمای دەربازنەبوون لە سزادان بەرامبەر هەر پێشێلکاری و سووکایەتییەک کە بەهۆی جێبەجێکردنی یاسا و بڕیارەکانی دادگاوە ڕوو دەدات.