دواین هەواڵ

عێراق‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ناوی پەرلەمانتار و بەرپرسە دەستگیرکراوەکانی دۆسیەکانی گەندەڵی ئاشکرا کرا

هەرێم نیوز

ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) بەفەرمی ناوی ئەو پەرلەمانتار و بەرپرسە باڵایانەی ئاشکرا کرد، کە لەسەر دۆسیەی گەندەڵی و لەسەر بنەمای دانپێدانانەکانی جومەیلی دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ـی 6ـی 2026، دەزگا ئەمنییەکانی عێراق لیستی ناو و پۆستی تۆمەتبارەکانیان بەمشێوەیەی خوارەوە بڵاو کردەوە:

موسەننا سامەڕائی: سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم و ئەندامی پەرلەمان.

زیاد جەنابی: ئەندامی پەرلەمان.
بەها نوری: ئەندامی پەرلەمان.
محەمەد کەربولی: ئەندامی پەرلەمان.
عالیە نوسەیف: ئەندامی پەرلەمان.
محەمەد جەمیل میاحی: ئەندامی پەرلەمان.
حەسەن خەفاجی: ئەندامی پەرلەمان.
عەبدولڕەحمان لوێزی: ئەندامی پەرلەمان.
موزەڕ کەرەوی: ئەندامی پەرلەمان.
هیند عەباسی: ئەندامی پەرلەمان.
محەمەد فەرمان جبوری: ئەندامی پەرلەمان.
بوشرا قەیسی: ئەندامی پەرلەمان.
محەمەد سەیھود: ئەندامی پێشووی پەرلەمان.
عەلی مەعارج: بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری دابەشکردن.
ئیبراهیم سومەیدەعی: کەسایەتیی سیاسی.

لێکۆڵینەوە لەگەڵ سەرجەم ئەم کەسانەدا بەردەوامە و بڕیارە لە نزیکترین کاتدا فایلەکانیان ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری بکرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP