هەرێم نیوز
عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ـی 6ـی 2026، پێشوازی لە عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەری کرد و جەختی لەسەر پێویستیی دیالۆگ و دانوستان بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە.
لە میانەی دیدارەکەدا، هەردوولا باسیان لە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرد کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە کۆتایی بە شەڕی نێوان هەردوو وڵات هێنرا.
هەروەها هەوڵە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بۆ پاراستنی ئاسایش، ڕێزگرتن لە سەروەریی خاکی وڵاتان و یەکگرتوویی خاکی عێراق تاوتوێ کرا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، عێراق کۆتاییهێنان بە شەڕ و پەسەندکردنی دیالۆگ بە پێشینەی کارەکانی دەزانێت، چونکە ئەمە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی دەرفەتی گەشەپێدان بۆ گەلانی دراوسێ.
لە بەرامبەردا، وەزیری دەرەوەی ئێران پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ عێراق و پەرەپێدانی هەماهەنگیی هاوبەش دووپات کردەوە.