هەرێم نیوز
موقتەدا سەدر، سەرکردەی ڕەوتی نیشتمانیی شیعه لە پەیامێکدا ئاراستەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ ئەو هەڵمەتە ڕاگەیاند،کە دژ بە گەندەڵی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لە وڵاتدا دەستی پێ کردووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ـی 6ـی 2026، سەدر لە پەیامەکەیدا داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد، کە بەردەوام بێت لەسەر ڕاوەدوونانی گەندەڵکاران و جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە دەبێت ڕێکارە یاسایی و ئەمنییەکان بەبێ هیچ جیاوازییەکی حزبی و سیاسی درێژەیان هەبێت.
سەرکردەی ڕەوتی نیشتمانیی شیعە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێویستە سەرجەم هەنگاوە یاساییەکان تەنها بە ئامانجی سەپاندنی سەروەریی یاسا و پاراستنی سامانی گشتی لە گەندەڵکاری ئەنجام بدرێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەغدا و چەند پارێزگایەکی عێراق لە شەوی ڕابردووەوە گەورەترین هەڵمەتی دەستگیرکردنی بەرپرسانی تێوەگلاو لە گەندەڵی بەخۆیانەوە دەبینن.