دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

لە ئەنجامی ڕووداوێکی تەقەکردندا لە شاری شتادەی ئەڵمانیا پێنج کەس کوژران

هەرێم نیوز

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 29ـی 6ـی 2026، لە ئەنجامی ڕووداوێکی تەقەکردندا لە شاری شتادە سەر بە هەرێمی ساکسۆنیای خواروو لە باکووری ئەڵمانیا، پێنج کەس گیانیان لە دەست دا و پۆلیسی ناوچەکەش تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی ئەڵمانیا، تەقەکردنەکە لە شەقامی دانکەرس ڕووی داوە و هێزێکی زۆری ئەمنی دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە. سەرەڕای دەستگیرکردنی گومانلێکراوێک، هێشتا ناسنامەی کوژراوەکان و پاڵنەری پشت ئەم تاوانە ئاشکرا نەکراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

میدیا ناوخۆییەکانی ئەڵمانیا وەک (ئین دی ئار) و (دێر شپیگل) پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ژمارەی قوربانییەکان پێنج کەسە.

لە ئێستادا ئاستی ئامادەباشیی ئەمنی لە ناوچەکەدا بەرز کراوەتەوە و هێزەکانی پۆلیس بە مەبەستی کۆکردنەوەی بەڵگە و دڵنیابوون لە ڕەوشی ئاسایش لە شوێنی ڕووداوەکە جێگیر کراون و داوا لە دانیشتووان کراوە لەو ناوچەیە دوور بکەونەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP