دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتن لە ئاستی سیاسییە

هەرێم نیوز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕای گەیاند، هیچ هێڵێکی پەیوەندیی سەربازی لە نێوان تاران و واشنتن بوونی نییە و پەیوەندییەکان تەنها لە ئاستی سیاسی و لە ڕێگەی کەناڵە پەیوەندیدارەکانەوە بەڕێوە دەچن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی 6ـی 2026، ئیسماعیل به‌قایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، کە بەپێی تێگەیشتنەکانی کۆبوونەوەی سویسرا، تیمی کارناسیی وڵاتەکەی سبەی لە دەوحە لەگەڵ لایەنی قەتەری کۆ دەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی میکانیزمی دەستگەیشتن بە داراییە ئازادکراوەکان، کە بەپێی ڕێککەوتنی ساڵی 2023 تەنها بۆ کڕینی کاڵای مرۆیی بەکاردێن.

سەبارەت بە دۆخی گەرووی هورمز، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە پابەندبوونی تاران بە یاداشتنامەی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە 17ـی 6ـی 2026 ڕوونە.

 ناوبراو ڕایگەیاند، پرۆسەی پاککردنەوەی مینەکان و ئاساییکردنەوەی جموجۆڵی کەشتییە بازرگانییەکان دەستی پێ کردووە و ئێران بێ دەستێوەردانی هیچ وڵاتێک، بەرپرسیارێتیی خۆی لەو بارەیەوە جێبەجێ دەکات و مشتومڕەکانی لەگەڵ عومان بۆ ڕێکخستنی هاتووچۆی کەشتییەکان بەردەوام دەبێت.

 لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەش کرد، کە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو ئاسانکاری بۆ کراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP