هەرێم نیوز
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕه‌تیكرده‌وه هیچ دانوستانێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌بچێت و راشیگه‌یاند، "هیچ پلانێك نییه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكی".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، پێكهێنانی تیمێكی تایبه‌تی تایبه‌ت به چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند و جه‌ختیكرده‌وه، "تیمه‌كه به‌رپرسیاره له چاودێریكردنی هه‌مو حاڵه‌ته‌كانی سه‌رپێچی یان پێشێلكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه له یاداشته‌كه‌دا هاتون، له چوارچێوه‌ی به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كانی نێوان هه‌ردوولا".
مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری ئێران پێشتر ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی " له‌كاتی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پاشه‌كشه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی و مافه‌كانی ناكات، یان پره‌نسیپه نیشتمانییه‌كانی له هیچ هه‌لومه‌رجێكدا"، جه‌ختیكرده‌وه "پابه‌ندبونی تاران به پره‌نسیپه‌كانی له هه‌مو قۆناغه‌كانی دانوستانه‌كاندا".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوێنێ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، "ئێران خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی نابێت، تاران داوایكردوه سبه‌ی واته (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه) كۆبونه‌وه‌یه‌ك له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌بچێت".