دواین هەواڵ

جیهان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ترەمپ: کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای کۆبوونەوەی کردووە

هەرێم نیوز 

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، تاران داوای کۆبوونەوەی کردووە و بڕیارە سبەی سێشەممە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کۆبینەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، 29ـی حوزەیرانی 2026، دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (Truth Social) رایگەیاند "ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."

سەرۆکی ئەمریکا زانیاری زیاتری لەسەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاشکرا نەکرد و تەنها گوتی "ئێران داوای کۆبوونەوەیەکی کردووە و سبەی لە دەوحە بەڕێوەدەچێت."

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی راگەیاندووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا تیمە تەکنیکییەکانی ئەمریکا و ئێران لە پایتەختی قەتەر کۆدەبنەوە، ئامانجی کۆبوونەوەکەش تاوتوێکردنی میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەیە کە لە نێوان هەردوولادا واژۆ کراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەرکی تیمە تەکنیکییەکان چاودێریکردنی جێبەجێکردنی بەندەکانی یاداشتنامەکەیە، هاوکات نێوەندگیرەکان کەناڵی پەیوەندی تایبەتیان دروستکردووە بە مەبەستی رێگریکردن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP