پارتی دیموكراتی كوردستان ،خاوه‌ن مێژوو و پاشخانێكی پڕ سه‌روه‌ری و ڕێبازێكی پیرۆز و ڕابهرێكی كارێزمای وه‌ك جه‌نابی سه‌رۆك مسعود بارزانی ،یه هه‌موو كوردێكی نیشتیمانپه‌وه‌ری و كوردپه‌وه‌ری له ژێر ڕه‌شماڵی كوردایه‌تی و ئه‌و ڕێبازه بۆ یه‌ك ئامانجی پیرۆز خه‌بات و به‌رخودان ده‌كه‌ن ، به‌دڵنییاییه‌وه خه‌ڵكی كوردستان و به‌تایبه‌تی پارتییه‌كان به متمانه‌به‌خۆبوونێكی زۆره‌وه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێت ، پارتی وه‌ك هه‌میشه ئاڵاهه‌ڵگر و یه‌كه‌می بێ ڕكاربهره له سه‌ر ئاستی كوردستان و عێراق و هه‌ر به پێشه‌نگی ده‌مێنێته‌وه ، به‌دڵنییاییه‌وه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه سه‌ركه‌وتنی پارتی ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه بۆ نه‌یارانی كورد له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ، ئه‌وانه‌ی هه‌میشه گڕه‌و له سه‌ر لاوازكردنی پارتی ده‌بینن به‌ڵام شكستی خۆیان ده‌بینن
پارتی پێشه‌نگه و خه‌ونی نه‌یارانی له‌باربردووه
پارتی دیموكراتی كوردستان ، ئه‌و هێزه كاریگه‌ری ڕێبازی كوردایه‌تییه ، هه‌ڵگری به‌رپرسیاریه‌تی مێژوویی و نیشتیمانییه و هه‌رگیز بۆ هیچ دو‌ژمنێك سازشی نه‌كردووه و بۆیه به‌هێزبوون وپێشه‌نگ بوونی پارتی له هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌بات نه‌ك هه‌ر ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی باشووری كوردستان و پارێزراوبوونی ده‌ستكه‌وته‌كانی به‌ڵكو له هه‌مانكاتیشدا پشتیوانێهكی به‌هێز ده‌بێت بۆ دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد ، ئه‌وه‌ش رۆڵ وكاریگه‌ری به‌هێزی ده‌بێت بۆ داهاتووی كوردستان و پاراستی كارا بۆ سه‌نگ وپێگه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه به‌و ڕاستییانه‌ی كه پارتی هێزی متمانه‌پێكراوه‌ی كوردوكوردستانه به هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایین و ئایینزاكان و هه‌رچه‌ند دوژمنان ونه‌یارانی پارتی وكوردستان پیلانگێری بكه‌ن ، ئه‌وا سه‌ریان له چیابهرزهكانی كوردستان بكه‌ن .
پارتی خۆی به‌خاوه‌ن دۆزی كوردوكوردستان ده‌زانێت
پارتی دیموكراتی كوردستان ، ئه‌و هێزه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی ڕێبازی كوردایه‌تی و كۆڵنه‌دانه ، جیاواز له هه‌موو لایه‌نه‌كانی دیكه ، ئاڵاهه‌ڵگری دیموكراسیخوازی و پارێزه‌ری ده‌ستوور و فیدڕاڵی ، بۆ پرسی ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستانیش هه‌میشه پارێزه‌ری هه‌موو بستێكی خاكی كوردستان بووه ، هه‌ر له كه‌ركووكه‌وه تا شه‌نگاڵ، هه‌ر بۆیه ، پارتی هه‌میشه جێگه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و مێژوو سه‌لمێنه‌ره پارتی نه‌ك هه‌ر حزبی ملیۆنییه ، به‌ڵكو پارێزه‌ری مافی 50 ملیۆن كورد و جێگه‌ی باوه‌ری ومتمانه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورده ،چونكه پارتی قه‌ڵغانی پارتی كوردوكوردستانه ، هه‌میشه مایه‌ی پێشكه‌وتو ئاوه‌دانی و ههمیشسه له خه‌بات و به‌رخودان و شۆڕشدا ڕۆڵ و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌بووه له ئێستا و داهاتووشدا هه‌مان ڕۆڵ و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی قه‌واره‌ی سیاسییی و ده‌ستووریی قه‌واره‌ی كوردستان له ئه‌ستۆدایه .