دواین هەواڵ

عێراق‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریكا حەوت بەرپرسی باڵای داهاتوی عێراق دیاریدەكات

هەرێم نیوز 

بەپێی راپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئێرانی، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بەرپرسانی عێراقی ئاگاداركردووەتەوە كە حەوت پۆستی باڵای عێراق لەدوای هەڵبژاردن، دەبێت بە ڕەزامەندی ئەوان بێت.

ڕۆژنامە "جموری ئیسلامی" بڵاویکردووەتەوە، هەنگاوەکانی ئەم دواییەی واشنتن لە بەغدا و هەولێر، دەریدەخات کە ئەمریکا دەیەوێت پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر هەیکەلی سیاسی وڵاتەکە دروست بکات.

لەرۆژنامەکەدا ئەوەش هاتووە "ڕووداوەكانی رابردوو ڕەنگدانەوەی پێشهاتە خێراکانە کە ئەمریکا و لۆبی زایۆنیستی پلانیان بۆ داڕشتووە. هەروەها ناردنی کاروانی سەربازی بۆ بەغدا و هەولێر، بەهێزکردنی  بنکەی عەین ئەسەد، هاوکاتە لەگەڵ جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی داعش لە عێراق، كە ئەمریكا هەموو ئەوانە وەك فشار لەسەر حكومەتی عێراق بەكاردەهێنێت، بۆ ملكەچكردنیان بە داواكارییەكە شەرمەزاركەرەكانیان".

ئاماژە بەوەشدراوە، مارك ساڤایا نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بەرپرسانی عێراقی ئاگاداركردووەتەوە كە پۆستەكانی سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیران، سەرۆكی پەرلەمان، وەزیری نەوت، دارایی، بەرگری و پارێزگاری بانكی ناوەندی دەبێت ڕەزامەندی ئەوانی لەسەر بێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، مشتومڕ لەسەر داهاتووی گروپە چەکدارەکان لە عێراق پەرەدەستێنێت کە کاریگەرییەکی بەرچاویان لەبواری ئەمنی و سیاسیدا هەیە، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە و پرسی "كۆكردنه‌وه‌ی چەک له‌ده‌ستی دەوڵەت" یەکێکە لە کێشە هەرە هەستیارەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن، كە نێردەی ترەمپ ئەمڕۆ جاركێكی دیكە جەختی لەسەر چەكداماڵینی ئەو گروپانە كردووەتەوە



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP