لە کاتێکدا کە ناوچەکە پڕە لە گرژی و ئاڵۆزی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، هەمان ئەو ڕێگایەمان دێنێتەوە یاد کە ویلی برانت، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا گرتیە بەر، وەک چۆن برانت توانی ئەڵمانیا بگەڕێنێتەوە ناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، نێچیرڤان بارزانیش کوردستانی کردووە بە ناوەندێکی کاریگەر و گرینگی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
سێ ھەنگاوی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:
یەکەم: بێلایەنی کردە ھێز:
وەک چۆن سویسرا لە جەنگی جیهانی دووەم بێلایەنی کردە هێز، لە ناوچەکەدا سەرۆکی ھەرێم هەمان ستراتیژ پەیڕەو دەکات، بەڵام شتێکی نوێی زیاد کردووە، بێلایەنی چالاک و کاریگەر، ئەمەش وای کردووە کوردستان ببێتە شوێنی متمانەی هەموو لایەک.
دووەم: دیالۆگی بەردەوام:
وەک چۆن جۆن هیوم لە ئیرلەندای باکوور توانی دوژمنی ٣٠ ساڵە بهێنێتە سەر مێزی گفتوگۆ، ھەوڵەکانی سەرۆکی ھەرێم لە ناوچەکەدا، ھەموو دژبەرەکانی ناوچەکەی ھێناوەتەوە سەر یەک مێز.
سێیەم: هاوبەشی ستراتیژی:
وەک چۆن ژان مۆنێ و کۆنراد ئادیناوەر توانیان فەرەنسا و ئەڵمانیا بکەن بە دوو هاوپەیمانی نزیک، ھەمان شت سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە ناوچەکەدا هەوڵی دروستکردنی هاوپەیمانێتی ستراتیژی دەدات.
لە ھەنگاوەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، قوڵایی ئەزموون ھەیە، وەک چۆن نەرویج لە ناوبژیوانی دا، نمونەیەکی باڵای جیھانی وەرگرت، کە نەرویج بووە پردی چارەسەری کێشەکان، ھەرێمی کوردستانیش بەم دیپلۆماسیەتی سەرۆکی ھەرێم، لە ناوچەکەدا ھێزێکە بۆ ئاشتی و سەقامگیری و چارەسەر.
دیپلۆماسیەتێک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە کە تێیدا کوردستان نەک تەنیا ئاشتی، بەڵکو دروستکەری ئاشتییە، ئەمە بۆ رای گشتی کوردستان جێگەی ئومێدە بۆ داھاتوویەکی گەشتی، وەک چۆن لی کوان یو توانی سنگاپور بکاتە ناوەندێکی جیهانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش هەوڵ دەدات کوردستان بکاتە ناوەندی دیپلۆماسی ناوچەیی.
دیپلۆماسیەتی نێچیرڤان بارزانی بە تەنیا سیاسەت نییە، بەڵکو داهێنانێکی نوێیە لە بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان دا، لە جیهانێکدا کە زۆربەی سەرکردەکان باس لە کێشە دەکەن، ئەو باس لە چارەسەر دەکات. ئەمەش پێمان دەڵێت، کە ئیتر لەناو ئاگری ناوچەکەدا ناسوتێن، بەڵام ئێمە سبەینەیکی رووناکتر دەبینین.