دواین هەواڵ

ساڵی بڕیار..کێ براوەی ھەڵبژاردن دەبێت

‌تەنیا کوردی

پێش 2 هەفتە

دەڵێن، ھەڵبژاردن رووبارێکە تا بڕوات پاکتر دەبێتەوە، گەر لەم ساڵەیشدا کە جیھان نیوەی زیاتر سەرقاڵی ھەڵبژاردن بووە، زیاتر لە ٧٥ دەوڵەت و چوار ملیار کەس، دەرفەتێکی گرینگە بۆ ھەرێمی کوردستان کە دەچێتە نێو ھەڵبژاردن، نمونەیەکی باڵای دیموکراسی نیشانی جیھان بدات.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "لە ھەڵبژاردندا گەلی کوردستان براوەیە"..براوەبوونی گەل، واتە بەرگریی لە قەوارەی ھەرێم، پێکەوەژیان، ئاشتی کۆمەڵایەتی و بەھێزکردنی دیموکراسی، واتە گەل خۆی ھەڵبژێرێ لە پێناو ھەرێمێکی یەکگرتوو و بەھێز و دیموکراسی..لەسەر بنەمای ھۆشیاری و باوەڕبوون بە داھاتوو.

ئەوکاتە دەیسەلمێنین کە نمونەی باڵای دیموکراسین کاتێک ھەڵبژاردن تەواو دەبێت ئەم ئەنجامە ھەبێت:

یەکەم، گەل سەرکەوێ.

دووەم، ھێزە سیاسییەکان گوتارێکی میانڕەویان ھەبێت.

سێیەم، دیموکراسیەت سەرکەوێ.

چوارەم، ھۆشیاری خەڵک سەرکەوێ.

گرینگە لەم شەش بۆ حەوت ملیۆن ھاوڵاتییەی ھەرێم، بەشکۆوە ساڵی ئێمەش ساڵی بڕیار بێت بۆ:

١-ئارامکرنی دەروونی خەڵک.

٢-متمانەی سیاسی.

ساڵی ئەو چیرۆکە جوانانە بێت، کە خەڵک لەسەر خاکی خۆیدا گەورەترین شانازی بە دەسکەوت و ماف و ئازادییەکانی بکات.

ئەمە وەڵامی ئەم خەباتە دەبێت کە گەلی کوردستان لە شاخ ئەنجامی دا و، ئێستاش ئەم ھەڵبژاردنەی وەک رووبارەکە تا دەڕوات پاکتر ببێتەوە بە فڕێدانی گوتاری توندوتیژی، فەوزا و خەرقی یاسایی.

لەم قۆناغەدا لەم نا دڵنیاییەی لە جیھاندا ھەیە، لەم وڵاتانەی داھاتوویان نادیارە، لەو قەیران و جەنگ و پێشێلکارییەی لە جیھان بۆسەر گەل و نەتەوەکان ھەیە، سەرکەوتنی گەلی کوردستان لەو چەترەدایە کە ھەموو کات سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کردوویەتی بە ماڵێک و بانگھێشتی ھەمووانی کردووە کە لە پێناو داھاتووی گەل بڕیار بدەن، ئەمە باشترین ھیوایە بۆ سبەینەیەکی باشتر کە ھەمووان بەشداربن لە چیرۆکی سەرکەوتنی ھەرێم.

Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP