دواین هەواڵ

قۆناغی گۆڕینی قەیران بۆ دەرفەت

‌تەنیا کوردی

10/08/2024

ە سندوقی قەیراندا بەتایبەت لە دوای لێکەوتەی جەنگی ئۆکڕاین، ھاوکات جەنگی غەززە، جۆرەھا ناسنامەی قەیران گەمارۆی وڵاتانی ئۆراسیای دا:

گەمارۆکان بە گوێرەی پۆلێنکردن بریتیین لە:
-قەیرانی کتوپڕ لە ئابووری و ناسەقامگیری سیاسی.
-قەیرانی ھەڕەشە لەسەر داھاتووی ناوچەکە.
-قەیرانی بەرەنگاریی، تایبەت بۆ ھەندێ وڵاتانی دراوسێ ئۆکراین و بەھۆی جەنگی غەززە لە رۆژھەڵاتی ناوین.
-ناسەقامگیری بەھۆی ئەو گرژیەی لە جەنگی غەززە وەک محتەی دووەمی جەنگ لە رۆژھەڵاتی ناوین ھەیە.

ھەریەک لەم قەیرانانە لە بەرگی ئابووری و تێکچوونی سەقامگیری سیاسی و تەوازنی ھێز کاریگەری لەسەر ئەدای حوکمڕانی وڵاتان کرد، لەگەڵ قەیرانی دوورمەودا لە ئاوھەواو ژینگەو جۆرەھا بواری دیکەی پێوەندار بە جەنگ و تەندروستی و کێشەی دانیشتوان کە ئەمانە ھەڕەشەن لە داھاتوو بۆسەر جیھان، بەو ھۆیەوە قۆناغێکی نوێی قەیران لە تەواوی جیھان دەرکەوت، کە لە جەنگەوە تا سەقامگیری ئیدارەدانی حوکمڕانی و ژیانکردن و خزمەتگوزاری لە سێکتەرەکانی حکوومەت و ئیدارەدانی کۆمەڵگە، ھەنگاوی چارەسەری سەخت بووە.

ئەو وڵاتانەی کە پێشوەختە نەخشەی بەرەنگاریان کێشا، توانیان بە خۆگونجاندن لەگەڵ قەیران مقاوەمەی قەیران دروستبکەن، بەشێک لە وڵاتانیش لەژێر گەمارۆدان، ھەرێمی کوردستان یەکێک بوو لەو ناوچە جوگرافییانەی کە قەیرانی نوێ بەرۆکی گرت، بەڵام ڕۆڵی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە گۆڕینی گوشاری قەیران بە راگرتنی باڵانسی ئیقلیمی و جولەی دیپلۆماسی بۆبەغدا و  پاریس و تاران، بەشداری لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت، توانی بەرەنگاری قەیرانەکان ببێتەوە و، گۆڕانکارییەکی ئەرێنی دروست کرد، ئەم نەخشەڕێگایە بە پاڵپشتی خەڵک و ھێزە سیاسییەکان، دەتوانرێ لێکەوتەی ئەرێنی زیاتری ھەبێت بەتایبەت لە دوای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

لە ئێستا کە پێوەندی نێوان ئێران و ھەرێم لە ئاستێکی بەھێزدایە، لەوکاتەی پێوەندی نێوان ھەولێر و بەغدا بەرەو قۆناغی متمانەی زیاتر دەڕوات، ئەمە ئەو ئاماژەیە کە ھەرێم دەتوانێ لەم راگرتنەی ھاوسەنگی ئیقلیمی دەرفەتی زیاتری بۆ بێتە پێش کە لە روانگەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستاندا ھەریەک لە:

-دروستکردنی متمانە
-کۆدەنگی نێوان ھێزە سیاسییەکانی ھەرێم لەسەر پرسی ستراتیژی ھەرێم.
-راگرتنی باڵانسی ئیقلیمی.
-دەستووری عێراقی فیدڕاڵ، وەک قوڵایی ستراتیژی لە شایستەی ماف و شایستەی دارایی و شێوازی حوکمڕانی.
ئەو ھەنگاوانە بوون کە زۆر بەخێرا جولەی دیپلۆماسی بۆ ئەنجامدا و بەرھەمی خێرایشی لێکەوتەوە وەک ئەو پێوەندییەی ئێستا لە نێوان ھەرێم و بەغدا ھەیە.

 

قەیرانەکان ھەرچەند داھاتوو گەمارۆ دەدەن، بەڵام ھەر سەرۆکێک کە ئیدارە و ھەوڵەکانی سەرکەوتووانە کردبێتە پاسوۆردی نھێنی شکانی قەیران، ئەوا داھێنەرە لە بلۆککردنی قەیران و، دروستکردنی دەرفەتی نوێ بۆ بەرەنگاریی گەمارۆکان ئەمەش کارتی پڕباڵانسی سەرۆکی ھەرێم بوو کە خستییە سەر مێزی ناوچەکە بۆ:

-گەشەکردن و ھەڵسانەوەی پێگەی ھەرێم و دەرچوون لە قەیران.
- دروستکردنی ھیوای نوێ.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان یەک بە دوای یەک وەرەقە دیپلۆماسییەکانی بەکارھێناو ئەنجامی ئەرێنی بۆ پێگەی ھەرێم بەدەست خست.


Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP