هەرێم نیوز
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە هەولێر
قاسم عەبودی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە هەولێر.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق بڵاویكردووە، لەسەر رێنمایی عەلی زەیدی سەرۆکی حکومەت، قاسم عەبودی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی سەردانی هەولێری كردووە.
تەوەری کۆبوونەوەکان گفتوگۆکان چەند تەوەرێک لەخۆ دەگرن، دیارترینیان دوورخستنەوە و چۆڵکردنی بارەگای ئەو لایەنانەیە کە لەسەر سنووری هەرێمی کوردستان و ئێرانن، هەروەها جێگیرکردنی پاسەوانی سنوور لەو ناوچانەدا.
سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان چەندین جار دووپاتی کردووەتەوە کە خاکی هەرێمی کوردستان نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانی، بە مەرجێک لایەنەکانی دیکەش نەبنە هەڕەشە لەسەر هەرێم. ڕێککەوتنەکە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە جێبەجێ کراوە، بەڵام لایەنەکانی دیکە بە تەواوی پابەندی نەبوون.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان لەبارەی ئەو هێرشانە دەبێت کە دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان، کە دواترینیان هێرشەکەی دوێنێ شەو بووە، بە سێ درۆن هێرش کرایە سەر هەولێر، لایەنی عێراقی رایگەیاند، سەرچاوەی هێرشەکە دیار نییە کە کراوەتە سەر هەولێر، لەوبارەوە لێکۆلینەوە دەکەن، هەروەها باس لە دانانی سیستەمی بەرگریی بۆ ژێرخانی وزەی هەرێم دەکرێت.
قاسم عەبوودی لەدوای دەستبەکاربوونی وەک راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە کابینەکەی عەلی زەیدی، یەکەم جارە سەردانی هەولێر دەکات.